| عەبدوڵڵا ئەبریشەمی: حیزبی دێموکرات مەنگوڕانی لە باوەش دەوڵەت هاویشت 2010 07 29 - 12:00 خەباتی چەکداری بە درێژایی سەدەی بیستەم سەرەکی‌ترین شێوازی خەباتی کوردان لە هەر چوار بەشی کوردستان و بە تایبەت لە رۆژهەڵات کە ئامانجی هەڵسەنگاندنەکەیە، بە دژی دەوڵەتەکانی ناوەندی و داگیرکەری کوردستان بووە. دوکتور عەبدوڵڵا ئەبریشەمی یەکێک لەو دەگمەن چالاکە مەدەنیانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە ماوەی لانیکەم ٣٠ ساڵی رابردوودا لە رەخنەگرانی شەڕی چەکداری بووە. بە مەبەستی تاتوێ کردن و هەڵسەنگاندنی سەدەیەک خەباتی چەکداری، چەند پرسیارم بەرەورووی دوکتور عەبدوڵڵا ئەبریشەمی کردەوە: حیزبە کوردیەکان کە تا ئێستا کەم و زۆر خەباتی چەکداریان دژ بە دەوڵەتی ناوەندی کردووە، ئەو خەباتە بە خەباتی داسەپاو و بە پێچەوانەی مەیلی خۆیان دەزانن. ئەگەر بە تایبەتی باس لە شەڕی نێوان ئەو حیزبانە و کۆماری ئیسلامی بکەین، بە رای ئێوە ئەوە تا چەند دروستە و کورد تا چ رادەیەک دەیتوانی یەک لایەنە بەر بە شەڕ بگرێ؟ = سه‌ره‌تا- بابه‌تگه‌لی سه‌ره‌کی وتار: حیزب، شه‌ڕ، تێرۆر، هه‌ڵبژاردن و داسه‌پان، خه‌بات، بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری و مه‌ده‌نی، خه‌بات له روانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف، رێبازی سه‌ره‌تایی حیزبی دێموکرات، هێزی پێشمه‌رگه، داسه‌پینی ره‌وتی چه‌کداری، هۆگری چه‌ک بوو‌ن، حیزبه‌کان و ئینقلاب، حکومه‌تی ناوچه‌یی، ناته‌بایی سیاسی، هه‌ڵاییسانی شه‌ڕ له کوردستان. حیزب، وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ رێک و پێککردن و کۆکردنه‌وه‌ی خواست و پیداویستێکانی کۆمه‌لگا پێکدێ. بۆ وه‌دی هێنانی خواسته‌کان پلان داده‌ڕێژێ، لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیانه‌یان له‌سه‌ر ده‌کا. هه‌ر حیزبێک له ره‌واڵی عادی دا پێویسته ته‌نانت ساڵێ جارێک به‌سه‌ر کار و کرده‌وه‌کانیدا بیته‌وه، خه‌سارو ده‌سکه‌وته‌کان پێکبگرێ و به خه‌ڵک و لایه‌نگرانی رابگه‌یه‌نێ، ده‌بێ بیر و کرده‌وه چه‌وته‌کان وه‌لابنێ تا بتوانی رێبازی دروست ره‌چاو بکاو... دیاره له ره‌واڵی غه‌یره عادی دا به سه‌ردا چوونه‌وه‌ی کرده‌وه‌کان پتر پیویسته. به‌ڵام حیزبه‌کوردیه‌کان به شێوازێکی روون ئه‌وکار و ئه‌رکه‌یان به‌جێ نه‌هیناوه. شه‌ڕ، شه‌ڕ(وه‌ک پێکهه‌ڵپرژان و ململانی به تایبه‌ت له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت)، پتر به یاساگه‌لی فیزیک لێکده‌دریته‌وه. ئه‌وه‌ی به‌هێزتره، بێگومان سه‌رکه‌وتووتره. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی شه‌ڕ، زاڵ بوونه به‌سه‌ر تاک و کۆمه‌ڵ، یان وڵات و شتی تر. دیاره ئه‌وه‌ی به‌هێزتره. پیلان ده‌گێڕێ و شه‌ڕ ساز ده‌کا. ئه‌و ره‌وته‌ش له تێکه‌ڵاوی(موناسه‌بات) نادێموکراتیک و پێکهاته‌ی (نیزام) زاڵ په‌ره ده‌گرێ. تێرۆر له مه‌ودای سیاسی‌دا به ره‌وتێک له شه‌ڕی نادیار و نابه‌رابه‌ر ده‌ناسرێ(له نیو سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌و چه‌شنه تیرۆره بۆته هۆی ره‌شکوژی جه‌ماوه‌رێک که له راستیدا لایه‌نی شه‌ڕ نین). به‌ڵام به‌ره‌ی مرۆڤ به هۆی ژیری و فام ، توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه لاوازی جه‌سته‌یی قه‌ره‌بوو بکا و سه‌رکه‌وتوو بێ. به‌هێزکردنی بیر و فام (ئاوز)، بۆ گشت به‌ره‌ی مرۆڤ ده‌گونجێ، به‌ڵام ده‌بێ هه‌وڵی بۆ بدرێ. له چه‌مکی جیهانی و ناو نه‌ته‌وه‌ییدا ئه‌و هه‌له پێکهاتووه کوردیش به خه‌بات و کرده‌وه‌ی ژیرانه و شارستانیانه بتوانی چه‌مکی خۆی له ماف ناته‌واوی داسه‌پاو به دنیا بناسێنێ، مافی هاوسان له‌گه‌ل هاوسێ زۆرداره‌کانی داوا بکا. ژیری و فام ده‌توانن که‌م و کۆڕی هێزی جه‌سته‌یی تاک و کۆ راست بکه‌نه‌وه. هه‌ڵبژاردن یان داسه‌پان، ئه‌وانه‌ی کوردیان کردۆته بنده‌ستی خۆیان، له زۆر لایان له کورد به‌هیزترن، بۆیه ده‌یانه‌وی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆیان بلوێ، له ره‌وتی مه‌ده‌نی له گه‌ڵ کورد بۆ به‌جێ هێنانی داواکانی لابده‌ن و به شه‌ڕ و پیلان، وڵات و گه‌ل له بنده‌ستی خۆیان رابگرن و مافی به‌رابه‌ریان پێ ره‌وا نه‌بینن. زۆربه‌ی کاربه‌ده‌ستان نایانه‌وێ کورد له حاکمیه‌تدا به‌شدار بێ. به‌ڵام چونکوو کورد له ئێران ئاڵتێرناتیڤ نییه، خه‌باتی مه‌ده‌نی بۆ کورد، ره‌وتێکی ستراتیژیکه. چه‌کداری، به لێکدانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه، چه‌کداری، له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردا نییه. به‌تایبه‌ت له ئێران. ئه‌وه حاشای لێ ناکری کورد له ئێران، له ئاستێکی جیا له تورکیا و وڵاته عه‌ره‌به‌کاندایه. هه‌ر بۆیه‌ش تێکه‌وتن له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، کارێکی بێ چێیه، وڵات وێرانکه‌ره و ناکرێ به خه‌بات دابندرێ، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، هۆی کوشتاری خه‌لکی بێ تاوان و بێ ده‌ره‌تان و ژن و منداڵه. له حاڵێکدا له‌و شه‌ڕانه‌دا هێزی ده‌وڵه‌ت، ته‌نیا چه‌کداری هاوبه‌ش له شه‌ڕی لێ ده‌کوژرێ، ژن و منداڵ، وڵات و خه‌ڵک له شه‌ڕ دوور ده‌مێننه‌وه. خه‌بات، مه‌به‌ست له خه‌بات بۆ کورد، چالاکی بۆ رزگار بوو‌ن له بنده‌ستی و ماف ناته‌واوییه. داسه‌پانی خه‌بات مانای نییه، خه‌بات پرۆسه‌یه‌که هه‌ڵده‌بژێردرێ، داناسه‌پێ. به‌ڵام ده‌کرێ بڵێین رێبازی چه‌کداری بۆ حیزبه کوردیه‌کان- له ئیران- رێبازێکی داسه‌پاوه، ئه‌و رێبازه به‌ر له وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کوردابێ، به قازانجی ده‌سه‌ڵاتی زاڵه، چون له به‌ره‌وه سه‌رکه‌وتنی دیاره. به‌ڵام حیزبه کوردیه‌کان له ئێران، له بیر و روانگه‌ی سه‌ره‌تایی حیزبایه‌تی کوردی لایان داوه، له نێو رێبازێکی داسه‌پاو که‌وتوون. له خواره‌وه کورته ئاماژه‌یه‌ک به‌و چه‌مکه ده‌که‌ین. خه‌بات له روانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف؛ کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف (له 1321/ 1942 له شاری مه‌هاباد دامه‌زرا) له ده‌سپێکی یه‌که‌م ژماره‌ی گۆڤاری نیشتمان- جولای 1943- له سه‌ردێڕی "ئامانجی ئێمه" (1) ده‌نووسێ: "کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. ... له‌رێگای پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی کوردا هه‌یه به‌هه‌مو هێزو توانای خۆی تێ ئه‌کۆشێت تا زنجیر و که‌له‌مه‌ی دیلی و ژێرده‌ستی له ئه‌ستۆی نه‌ته‌وه‌ی کورد داماڵێ وه‌له‌م کوردستانه له‌ت و کوته‌ی ئێستا کوردستانێکی گه‌وره‌و رێک و پێک بێنێته به‌رهه‌م که هه‌موو کوردێک به سه‌ربه‌ستی تیابژیت. زۆرکه‌س وا لێک ئه‌ده‌نه‌وه که ئه‌بێ نه‌ته‌وه‌ی کورد به زۆر و نیروی چه‌ک له دیلی رزگار بکرێت، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌موو به‌هه‌له چون و رێگای راستیان لێ وون بوه، چونکو چه‌ک و تفاقی شه‌رر که له چه‌نگ کوردایه له به‌رانبه‌ر چه‌ک و تفاقی شه‌رری ئه‌مانه‌ی بونه به‌رهه‌ڵستی سه‌ربه‌ستی کارناکات، ئه‌بێ کورد بزانیت ئیمرۆ تفه‌نگ له چاو گولله‌پژین و تۆپ و فرۆکه و ... و ... تۆقتۆقه‌یه‌ک زیاتر نییه. ته‌نیا رێگایه‌کی ئه‌بێ کورد به‌ره‌و سه‌ربه‌ستی پێ یا بروا شه‌قامی شارستانیه‌ته؛ ئه‌م رێگایه راست و ره‌وان ئه‌چێته ناو مێرگی ئازادی و سه‌ربه‌ستی." ئه‌من له هه‌ڵبژاردنی ڕێبازی خه‌باتدا له‌سه‌ر بۆچوونی گۆڤاری نیشتمانم و له‌م وه‌ڵامانه‌دا به‌و چه‌شنه بابه‌ته‌کانم لێکداوه‌ته‌وه، به‌ڵام وا به دڵنیایی بروام به ئه‌و بۆچوونه‌ش نییه که ده‌ڵێ: "ئه‌م رێگایه راست و ره‌وان ئه‌چێته ناو مێرگی ئازادی و سه‌ربه‌ستی." دیاره هه‌ر دو شێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی شارستانیانه و چه‌کداری کورد له ئیران- بۆ وه‌ده‌ست هینانی مافی به‌رانبه‌ر و هه‌مه‌لایه‌نه له مه‌ودای حاکمیه‌تدا- تا ئه‌وڕۆ به‌رهه‌مێکی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه حاشای لێ ناکرێ که رێبازی مه‌ده‌نی زۆر که‌م خه‌سارتر بووه له رێبازی چه‌کداری. رێبازی سه‌ره‌تایی حیزبی دێموکرات؛ ئه‌و حیزبه له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 1324 له مه‌هاباد پێکهات و دامه‌زرێنه‌ری هێزی پێشمه‌رگه و کۆماری کوردستان بوو، به‌ڵام به پشتیوانی پێشمه‌رگه رزگاری گه‌لی کورد وه‌ده‌ست نه‌هات. به‌ڵکوو ماوه‌ی چوارساڵ بوو ده‌سه‌ڵاتی رژیمی په‌هله‌وی له‌سه‌ر کوردستان نه‌مابوو. خه‌ڵک له نێو خۆیاندا هێزێکیان بۆ راگرتنی هێمنایه‌تی شار ساز کردبوو. به‌ڵام حیزبی دێموکرات وه‌ک رێکخراوه‌یه‌ک، توانی حکومه‌ت دابمه‌زرێنی و هیزی پێشمه‌رگه‌ش بۆ راگرتنی حکومه‌ت نه‌ک شه‌ڕی چریکی، دامه‌زرا. (حیزب به پێچه‌وانه‌ی ویستی باکۆ و مۆسکۆو -که ده‌یانه‌ویست کوردستان به‌شیک له ئازه‌ربایجان بمێنێته‌وه- له به‌رانبه‌ر ویستی نه‌یارانه‌ی ئه‌وان راوه‌ستا و له سیفره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و کۆماری کوردستانی دامه‌زراند.) هیزی پێشمه‌رگه و ئه‌رکه‌کانی؛ له پاییزی ساڵی 1324 هیزی پێشمه‌رگه پێکهات، به‌ڵام ئه‌و هێزه بۆ شه‌ڕی چریکی دانه‌مه‌زرا. به‌لکوو بۆ به‌رگری له حکومه‌تی کورد سازدرا. له سه‌رده‌می حکومه‌ت که‌لکی لێ وه‌رگیرا. دواتر که هه‌لی راگرتنی حکومه‌ت (کۆمار) له ئارادا نه‌ما، حیزب خۆی له شه‌ڕی نابه‌رابه‌ر و پڕخه‌سار پاراست. پێشمه‌رگه‌ی بۆ درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵات به‌کار نه برد. به‌و چه‌شنه ده‌رگای بۆ درێژه‌دان به خه‌باتی مه‌ده‌نی، دانه‌خست، شه‌ڕی پارتیزانی هه‌ڵنه‌بژارد. سه‌رۆک کۆمار، رای نه‌کرد. ئه‌و له پێناو راگرتنی گیان و ماڵی خه‌لکی ناوچه و مانه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ درێژه‌دانی خه‌باتی مه‌ده‌نی، خۆی فیدا کرد. داسه‌پینی ره‌وتی چه‌کداری؛ وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، حیزبی دێموکراتی سه‌رده‌می کۆمار، هه‌ر به روانگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌ستپێکرد. بۆیه‌ش له کاتی رووخانی کۆمار ره‌وتی شه‌ڕی پارتیزانی هه‌ڵنه‌بژارد. ساڵێک دوای رووخانی کۆمار، به هیممه‌تی چه‌ند گه‌نجی مه‌هابادی (ئه‌وجار به نهێنی) حیزب وه‌ڕێ که‌وته‌وه. له ساڵی 1339/1960 زۆربه‌ی کادره‌کانی حیزب- به‌دوای گیرانی سمایلی قاسملوو (ئامۆزای ره‌حمانی قاسملوو)- له داوی ساواک که‌وتن و گیران. به‌شێکیش رایان کرده ئه‌ودیو( باشووری کوردستان)، دواتر له تاران حیزب له‌سه‌ر ده‌ستی خوێندکاران درێژه‌ی به ڕه‌وتی خه‌باتی مه‌ده‌نی دا. له‌ساڵی 1343 ئه‌وانیش له‌داوی ساواک که‌وتن، زۆریان گیران، دیسان به‌شێک رایان کرده ئه‌و دیو. له ئه‌و دیویش به‌ره‌ی خه‌باتکارانی کوردی باشوور، ببوونه دوو به‌شی ته‌واو دژ به‌یه‌ک (لایه‌نی بارزانی و برایم ئه‌حمه‌د). کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتیش به‌دوای وان‌دا دوو به‌ره‌کیان تێکه‌وت. به‌ڵام له باشوور چه‌مکێکی له‌بار بۆ چه‌کدار بوونی ئاواره‌کانی حیزبی دێموکرات له ئارادا بوو. (ئه‌وان له گه‌ڵ هێزی کوردی باشوور زۆر به له خۆبردوویی تێکه‌وتن و یاریده‌یان دان). له‌و سه‌رده‌مدا هێژمۆنی ره‌وتی ئینقلابی (به‌لێکدانه‌وه‌ی به‌ره‌ی چه‌پ)، باڵی به‌سه‌ر خوێندکارانی کوردی رۆژهه‌ڵات کێشا بوو. له لایه‌کیدیش شێوازی به‌ربه‌ره‌کانی چه‌کداری له‌گه‌ڵ بیر‌و چاندی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گی باو له کورده‌واریدا یه‌کتریان ده‌گرته‌وه. هه‌ر بۆیه ره‌وتی چه‌کداری له لایه‌ن به‌شێک له گه‌لی کورده‌وه- که لایه‌نگری بیری کۆمۆنیستی نه‌بوون- به بێ رامان وه‌رگیرا. به‌ڵام ئیران له بارزانی ده‌ویست کورده په‌نابه‌ره‌کانی ئه‌ودیو بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ ئێران. ئه‌وه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و چه‌شنه بزووتنه‌وانه‌یه که کورد به‌سه‌ری داسه‌پاوه: بارزانی بۆ راوه‌ستان له به‌رابه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق، چاره‌ی نه‌بوو په‌نای بۆ رژیمی شای بردبوو، ئه‌وه بوو که کورده‌کانی ئێران له دا‌و که‌وتن. به‌و چه‌شنه مانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات و چه‌کدار بوونی وان، دوایی به ره‌وتی خه‌باتی مه‌ده‌نی 20ساڵه‌ی حیزب هینا و به‌سه‌رهاته دڵته‌زێنه‌کانی 1346 و 47 لێکه‌وته‌وه. به داخه‌وه حیزب ئه‌و به‌سه‌ر‌هاتانه‌ی هه‌ڵنه‌سه‌نگاند و لێکی نه‌دانه‌وه تا دووپاتی هه‌ڵه‌کان نه‌کاته‌وه. رژێمی په‌هله‌وی به‌ره‌وپیری چه‌کدار بوونی حیزبی دێموکراته‌وه چوو! چون ئه‌وجار به بێ محاکه‌مه، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبیان راو ده‌کردن و ده‌یانکوشتن. له حاڵێکدا به‌ر له چه‌کدار بوونی حیزبی دێموکرات، رژیمی په‌هله‌وی به گرتن باشاری نه‌ده‌کردن، به‌ڵام ئه‌و جار به هێزی نیزامی ده‌یتوانی داخی دڵی خۆی بڕێژێ. رژیمی شای له سه‌رده‌می تێکچوونی کۆمار، ده‌رفه‌تی کۆمه‌لکوژی کوردی وه‌ده‌ست نه‌که‌وتبوو، له ماوه‌ی 20 ساڵ دوای رووخانی کۆماریش، ره‌وتی هه‌ڵسووڕان و خه‌باتی مه‌ده‌نی حیزبی دیموکرات، ده‌رفه‌تی به رژیمی په‌هله‌وی نه‌دابوو به تێڕادیوی پرۆژه‌ی کوردکوژی وه‌ڕی بخا. به زیندانی کردن و دوورخستنه‌وه، چی وه‌ده‌ست نه‌که‌وتبوو. ئه‌وه بوو به‌ره‌وپیری چه‌کدار بوونی حیزبی دێموکرات چوو. به‌ڵام، ئه‌گه‌ر حیزبی دێموکرات یان دواتر رێکخراوه چه‌پیه‌کان، لێکدانه‌وه‌یه‌کیان له سه‌ر رووداوه‌کانی (1346 و 7) هه‌بوو با، له‌سه‌ره‌تای ئینقلاب، ده‌یانزانی ده‌بێ چ بکه‌ن، به داخه‌وه حیزبه کوردیه‌کان له ره‌واڵی لێکدانه‌وه‌ی کرده‌وه‌کانیان به دوورن. ئه‌گینا له دوای ئینقلاب تووشی شه‌ڕ نه‌ده‌بوون. بۆیه ده‌ڵێم شه‌ڕ و بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری سه‌رده‌می ئینقلاب، داسه‌پاو نه‌بوو. له نه‌زانین بوو (وه‌ک له سه‌ره‌تا ئاماژه‌م پێ‌کرد "هه‌ر حیزبێک له ره‌واڵی عادی دا، پێویسته ساڵێ جارێک به‌سه‌ر کار و کرده‌وه‌کانیدا بیته‌وه، خه‌سارو ده‌سکه‌وته‌کان پێکبگرێ..." دیاره له ره‌واڵی غه‌یره عادیدا ئه‌و ئه‌سڵه پێویست تره). هۆگری چه‌کدار بوو‌ن، ئه‌گه‌ر له کاتی رووخانی رژیمی شا، چه‌کدار کردنی حیزبه‌کان ره‌وتێکی ئاسایی و پێویست بوو، له‌به‌ر ئه‌و مه‌به‌سته بوو که حیزب کۆمه‌ڵێکی رێک و پێک و دیاری کراوه. ئه‌وان له نه‌بوونی حکومه‌تدا له لایه‌ن خه‌لکه‌وه به به‌رپرس ده‌ناسران. به‌ڵام پێویست بوو حیزبه‌کان حکومه‌تێکی ناوچه‌یی له کوردستان دابمه‌زرێنن. دیاره دوای پێکهاتنی حکومه‌تی ناوچه‌یی، چه‌کدار مانه‌وه‌ی حیزبه‌کان، لاساری بوو. به‌وچه‌شنه حیزبه‌کان ده‌یانتوانی له داوی شه‌ڕ نه‌که‌ون. به کورتی: دوای ئینقلابی ئێران، حیزبه‌کان به بێ لێکدانه‌وه‌ی چه‌مکی چه‌کداری 7 - 1346 به پیر چه‌کی به‌لاشه‌وه چوون، به‌ڵام نه‌یانتوانی حکومه‌تێکی ناوچه‌یی دابمه‌زرینن و خۆیان به راشکاوی چالاکی سیاسی بکه‌ن. ئه‌و چه‌مکه ئه‌و پرسیاره‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه: چه‌کدار مانه‌وه‌ی حیزبه‌کان به ره‌وتی ئینقلابی داده‌ندرێ یان ره‌وتی ده‌ره‌به‌گی باوی کورده‌واری؟ حیزبی دێموکرات له سه‌ر چه‌کدار بوو‌ن، به گژ مه‌نگوڕان داهات، ئه‌وانی له باوه‌ش هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت هاویشت. ئه‌وکاره، هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی حیزب بوو. چونکوو له سه‌رده‌می په‌هله‌ویدا مه‌نگور، باشترین یاریده‌ری په‌نابه‌رانی حیزبی دێموکرات بوو‌ن. وادیاره ره‌کێشی چه‌ک، چاکه‌ی مه‌نگورانیشی له بیر بردبوونه‌وه. ( لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم نموونه‌یه‌ک له په‌نابه‌ری ئه‌ندامان و سه‌رۆکانی حیزبی دێموکرات به مه‌نگوران نیشان بده‌م: له هاوینی ساڵی 1335 که خوێندکار بووم، چوومه دێی سیاقۆڵ، بۆ ماڵه حه‌مه‌ره‌ش- ئه‌ندامی حیزبی دێموکرات- کاتێک وێرای هاواڵێکم گه‌یشتمه به‌ر ده‌رگای دیوه‌خان، دیتم حه‌مه‌ره‌ش په‌شۆکاوه، له دیوه‌خان رۆنیشتین، ماوه‌یه‌کی پێچوو خۆراکیان هێنا. به‌ڵام چاوم هه‌ر به‌سه‌ر حه‌مه‌ڕه‌شه‌وه بوو که چاوی له ده‌رکی ته‌ویله بوو- که ده‌رکێکی به‌سه‌ر دیوه‌خاندا ده‌کرایه‌وه- کوتم کاک حه‌مه‌د ئه‌مه ماوه‌یه‌ک ده‌چێنه سه‌ر چۆم، دیتم هاته‌وه سه‌رحاڵ، کوتی باشه ئه‌منیش دوای ماوه‌یه‌ک دێمه لاتان. نیو ساعه‌تی نه خایاند حه‌مه‌ڕه‌ش به رووخۆشی هات و ئه‌منی کیشا په‌نایه‌ک و گوتی: کاتیک ئه‌تۆ هاتی، قاسملوو له ژوورێ بوو، کوتم ئه‌وه فڵان که‌سه، گوتی یه‌کیدیشی له‌گه‌ڵه چاره نه‌بوو خۆی خزانده ناو ته‌ویله، بۆیه په‌شۆکا بووم. دوای ئینقلاب کاتێک چاوم به قاسملوو که‌وت، به کینایه کوتی: له‌بیرم ناچێ ... ساعه‌ت ئه‌منت له ته‌ویله ڕاگرت.) ده‌کرێ بڵێین هۆگری به چه‌کداری بوو به هۆی به‌ره‌و شه‌ڕ چوونی حیزبه‌کان. ئه‌وان له خۆیان نه‌پرسی له دوای پشت راستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له ئیران- که حه‌تمی بوو- حیزب و خه‌ڵکی عادی چۆن ده‌توانن به چه‌که‌وه بمێننه‌وه؟ ئه‌وه‌ش حاشای لێ نه‌ده‌کرا له‌سه‌ره‌تای ئینقلاب، ده‌وڵه‌ت به میلیۆنان خه‌ڵکی پڕ له‌سۆزی به دواوه بوو، حیزبه کوردیه‌کان به چه‌ند هه‌زار تفه‌نگ چیان له ده‌ست ده‌هات؟وادیاره ئه‌وان نه‌یانتوانی حکومه‌تی ناوچه‌یی دابمه‌زرێنن، چه‌ک و چه‌کدار بخه‌نه ژیرده‌ستی حکومه‌تی ناوخۆیی. حیزبه‌کان و ئینقلابی ئیران، رێکخراوه کوردیه‌کانی سه‌رده‌می ئینقلاب، چ ناسیاویکی ئه‌وتۆیان له دیارده و رووداوه‌کان و چه‌مکی ده‌ور و به‌ری وڵات و گه‌لی کورد نه‌بوو. چ بیریان له ئه‌وه نه‌ده‌کرده‌وه چه‌کدار بوونی رێکخراوه‌کان و لایه‌نگراینان، به‌رهه‌می رووخانی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی بوو. بیریان له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه ده‌سه‌ڵاتی ئیران له‌ناو نه‌چووه، به‌ڵکوو بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له کوردستان پاشه‌کشه‌یان کردبوو. جگه له کوردستان، گشت ئێران که‌وتبوه ده‌ست لایه‌نی ئایین خواز، ئه‌وان زۆر به‌هێزتر له ده‌وڵه‌تی په‌هله‌وی بوو‌ن. له پرۆسه‌یه‌کی ئه‌وتۆدا، رێکخراوه چه‌کداره‌کان چ ئاست و چه‌مکێکیان بۆ خۆیان و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی خواسته‌کانی گه‌لی کورد له‌به‌رچاو گرتبوو؟ ئه‌وان کوردستان و خه‌ڵکی وڵاتیان چۆن به‌ڕیوه ده‌برد؟ له به‌رانبه‌ر گه‌مارۆی ناوچه کوردیه‌کان- که له‌سه‌ره‌تای ئینقلابه‌وه ده‌ستی پێ‌کردبوو- چیان له ده‌ست ده‌هات؟ حیزبه‌کان به بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌وتی چه‌کداری، بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی و ته‌قه‌مه‌نی په‌نایان بۆ دوژمنی خوێنخۆری کورد (سه‌ددام) برد. ئه‌وکاره‌یان بۆ کرد؟ ئایا چه‌که‌کانیان دانابا باشتر نه‌بوو؟ چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ چی بوو؟ ئه‌وان کاری حیزبیان کردبا باشتر نه بوو؟ له سه‌رده‌می ئینقلاب‌دا گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی پێک نه‌هێنانی حکومه‌تی ناوچه‌یی کورد بوو. ئه‌وان ده‌یانتوانی وه‌ک رێکخراوه‌یه‌کی سیاسی به ده‌وله‌تی ناوه‌ندی بڵێن: کاروباری به‌ڕیوه‌به‌ری ناوچه کوردیه‌کان به‌ده‌ست خوی کورده‌وه‌یه(نه‌ک حیزبه‌کان)، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئیران نه‌چۆته ده‌ر. حکومه‌تی ناوچه‌یی کورد له‌جیاتی حکومه‌تی ناوه‌ندی ئاسایش و هێمنایه‌تی خه‌ڵک و ناوچه دابین ده‌کا. حکومه‌تی ناوه‌ندی ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌مکه‌شی نه‌ویستبا، شه‌ڕ هه‌ڵنه‌دایسا. چونکوو حیزبه‌کان چه‌کیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ما، ته‌نیا حکومه‌تی ناوچه‌یی چه‌کی به‌ده‌سته‌وه ده‌بوو، ئه‌ویش بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری و راگرتنی هێمنایه‌تی وڵات، نه شه‌ڕ له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت. دیاره به‌ڕێوه‌به‌رانی حکومه‌تی ناوچه‌یی په‌نایان بۆ سه‌ددام نه‌ده‌برد، چون به‌شێک له ئێران ده‌بوون. له چه‌مکێکی ئه‌وتۆدا چه‌شنێک رێککه‌وتن له ئارادا ده‌بوو. به‌ڵام ناته‌بایی حیزبه‌کان نه‌یده‌هێشت حکومه‌تی ناوچه‌یی کورد پێک بێ. چون حکومه‌تی ناوچه‌یی ته‌واو چاو له ده‌ستی حکومه‌تی ناوه‌ندیه که پێی رابگا، مووچه‌و بودجه‌ی بداتێ، له کاتێکدا حیزبه‌کان خۆیان به‌ڕێوه ده‌برد، کاریشیان به گه‌ماڕۆ، وڵات و گه‌ل، مووچه‌و بودجه و... نه‌بوو. هه‌ر بۆیه‌ش حکومه‌تی ناوچه‌یی پتر له حیزبه‌کان - که ئه‌رکی به‌ڕێوه‌به‌ری پێویستێکانی ناوچه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتبوو- خۆی له شه‌ڕ ده‌پاراست. له چه‌مکێکی ئه‌و تۆدا تا راده‌یه‌ک هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵات، هیچ نه‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی وه‌ده‌ست کورد ده‌که‌وت، به‌ڵام کاتێک رێکخراوه‌کان له روانگه و بیری سیاسی هه‌ر یه‌که به لایه‌کدا ده‌ڕۆیی، کوردستانیان کرد بوو به مێرگی هه‌ڵاتوان و دژ به ئینقلابێکانی ئیران، چ حکومه‌تێکیش له ناوچه‌دا نه‌بوو به‌سه‌رکاروباری وڵات و کۆمه‌ڵگا رابگا؛ خه‌ڵک بۆخۆیان رێککه‌وتبوون کاروباری وڵاتیان هه‌ڵده‌سووڕاند، ده‌نگ هه‌ڵبڕین سه‌باره‌ت به راگرتنی گه‌ماڕۆ، مووچه و بودجه له ئارادا بوو. ئه‌منیش یه‌کێک له‌و که‌سانه بووم که به شێوازێکی رێکخراوه‌یی هه‌ڵده‌سووڕاین (وه‌ک پێکهاته‌ی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژیردراو له مزگه‌وته‌کانی مه‌هاباد/ 13 مانگی خه‌رمانان تا رێبه‌ندانی 1359)، له واقیعدا خه‌ڵک چالاکی مه‌ده‌نیان ده‌کرد. ئه‌و ره‌وته‌ی خه‌ڵک ره‌چاویان کردبوو، مه‌ودایه‌ک له بزوتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی کوردستان دوای ئینقلاب بوو. له سه‌ره‌تای ئینقلابه‌وه گرووپه سیاسیه‌کانی ئیران، وه‌ک کوردستان هه‌ریه‌که سازی خۆی لێده‌دا. به‌ڵام حکومه‌ت وه‌ده‌ست به‌رین ترین به‌ره‌ی ئه‌وان که‌وتبوو، له حاڵێکدا لایه‌نی کورد چ ئاستێکی له ناو حکومه‌ت نه‌بوو، داوای هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵاتی ده‌کرد (هیچ نه‌بێ به‌شێک له ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ناوچه‌دا). بۆیه ئاست و چه‌مکی ناوچه و ناوه‌ند زۆر لێک جیا بوو. خه‌ڵکی ناوچه بێ حکومه‌ت و پێ راگه‌یشتن مابوونه‌وه. دیاره له لایه‌ک ده‌وڵه‌ت نه‌یده‌توانی ئه‌و شێوه‌یه له کوردستان- وه‌ک ناوچه‌یه‌کی ئیران- قبوڵ بکا؛ له لایه‌کیش خه‌ڵکی ناوجه نه‌یانده‌توانی به بێ حکومه‌ت و پێوه‌ند له گه‌ڵ ناوه‌ند خۆرابگرن. ناحاڵی بوونی حیزبه‌کان ئه‌و ره‌وته‌ی- که له به‌رژه‌وه‌ندی به‌ره‌ی رادیکاڵ و ته‌واوه‌تخوازی دا بوو - په‌ره پێدا بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌و کات لایه‌نێک له ناو کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بروایه‌کیان به هاوبه‌شکردنی کورد له ده‌سه‌ڵات هه‌بوو، به داخه‌وه حیزبه‌کان ئاماده‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته نه‌بوون. ده‌وڵه‌تی تازه‌پێکهاتوو له چه‌کدار مانه‌وه‌ی حیزبه‌کان زۆر جارز بوو، ئه‌و هه‌ڵوێسته ببوو به هۆی به پیر شه‌ڕه‌وه چوونی ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌کان. پژاک کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دوایی دا کەم و زۆر شەڕی چەکداری لە دژی دەوڵەتی مەرکەزی دەکا، بۆ پاساوی تێکەڵچوونەکانی خۆی، بە "دیفاعی مەشروع" باس لەو تێکەڵچوونانە دەکا. ئەوە تا چەند دەتوانێ پاساوی ئەو تێکەڵچوونانە بێ؟ = دیفاعی مه‌شروع، بابه‌تێکی یاساییه، هه‌موو که‌س و کۆمه‌ڵێک مافی دیفاعی مه‌شروع له‌خۆی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وڕۆ له ره‌وتی ناو نه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌رکی پاراستنی ئه‌منییه‌ت و مافی تاک و کۆی ناوخۆی وڵات به ده‌وڵه‌ت ئه‌سپێردراوه. له ئێرانیش هه‌ر وایه، چه‌ک هه‌ڵگرتن به بێ ئیزنی ده‌وڵه‌ت ته‌نانه‌ت به نێو دیفاعی مه‌شروع-ش قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌گه‌ر پژاک قسه‌و به‌رگه‌ی بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ک و دیفاعی مه‌شروع له ناو ئێران‌دا هه‌یه، با بچی له بنکه و دادگاکانی ناو نه‌ته‌وه‌ییدا پیویست بوونی دیفاعی مه‌شڕووع له ناو ئێران بسه‌لمێنێ. به کورتی، چه‌کداری پژاک له جه‌غزی "دیفاعی مه‌شروع" دا ناگونجێ. به‌ڵام ڵه روانگه‌ی ساێكۆلۆژی كۆمه‌ڵایه‌تی، جه‌ماوه‌ره‌ی بنده‌ست و ماف ناته‌واو، له بێ ده‌نگی کۆمه‌ڵگای خۆی سام ده‌یگرێ، ئه‌و بێ ده‌نگییه به کوێڵه‌یی مانه‌وه داده‌نێ و ده‌یه‌وێ نیشان بدا داوای مافی هاوسان له گه‌ڵ ده‌رو جیران ده‌کا و له‌و داوا ره‌وایه ده‌ست هه‌ڵناگرێ. رژیم گه‌لی رادیکال و ته‌واوه‌تخوازیش به پێچه‌وانه له هه‌ر ده‌نگێک سام ده‌که‌ن و ده‌سڵه‌مێنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چالاکی مه‌ده‌نیش ده‌نگ بداته‌وه، به‌گژی داده‌چن... گه‌لی کوردی ماف ناته‌واویش له بێ ده‌نگی سام ده‌یگرێ، هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوانی هه‌ر ده‌نگێکه له ناو خه‌ڵک و وڵات به‌رز بیته‌وه، تا دڵنیا بێ: ماوه و رۆژیک له بنده‌ستی و ماف ناته‌واوی رزگار ده‌بێ. سرودی ئه‌ی ره‌قیب "هه‌ر ماوه قه‌ومی کورد زمان، نای شکێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان" ئیعلامی مه‌وجوودیه‌تی گه‌لی کورده، سام شکێنه، هیوای ئازادی له ده‌روونی گه‌لدا ده‌گه‌شێنێته‌وه تا نه‌یارانیش بزانن کورد نه مردووه بۆ رزگار بوو‌ن له ماف ناته‌واوی خه‌بات ده‌کا. ته‌نانه‌ت ددانه‌ی (ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی) چه‌رخی رۆژگاریش تێکی ناشکێنێ! پژاک له بێ ده‌نگی ناو وڵات راست سێره‌ی له‌و خاڵه نادیاره‌ی سایکۆلۆژی گه‌ل گرتووه! به‌ڵام پژاک له خۆی ناپرسێ (به‌شێک له جه‌ماوه‌ریش له خۆیان ناپرسن) ته‌قه‌ی چه‌کدارانی پێشوو چیان بۆ خۆیان و بۆ گه‌ل کرد؟ تا پژاک به‌و ته‌قانه وه‌ده‌ستی بکه‌وێ؟ پژاک به ته‌قه‌ی تۆقتۆقه (له‌چاو توانایی هێزی نیزامی ئیران)، ته‌نیا ده‌ست و باڵی رادیکاڵه‌کان و بنکه ئه‌منێکان له وڵات به‌رینتر ده‌که‌نه‌وه. له ده‌ره‌وه‌ش بزه‌ی ده‌خانه سه‌ر لێوی دوژمنانی کورد و ئێران! پژاک جگه له تۆپبارانی خه‌ڵک و گونده‌کانی قه‌ندیل، چ به‌رهه‌مێکی بۆ کوردستان - به گشتی یان به تایبه‌ت- هه‌بووه؟ پژاک چ کرده‌وه‌یه‌ک به خه‌بات داده‌نێ؟ ئه‌گه‌ر ئیران نه‌یه‌وێ مافی هاوسان به کورد بدا (مافی ناته‌واوی گه‌لی کورد له ئیران قه‌ره‌بوو بکاته‌وه)، به ته‌قه‌ی پژاک ئاوڕ له کورد ناداته‌وه. کوشتنی سه‌د یان پتر سوپا و نیزامی ئێران، چ به‌رهه‌مێکی بۆ گه‌لی کورد لێ ده‌که‌ویته‌وه؟ له روانگه‌یه‌کی دی، به‌رچاوترین هۆکارگه‌لێک که له وه‌گه‌ڕ خستنی خولی کرده‌وه‌ی چه‌شنی پژاک خۆ ده‌نوێنن، دوو چه‌مکن: یه‌که‌م- نه‌بوونی بیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی زانستیانه له ناو حیزبه‌کان و زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر (که پتر وه‌دوای هه‌ست و سۆز ده‌که‌ون). حیزبه‌کان نایانه‌وێ به‌رهه‌می کرده‌وه‌کانیان لێک بده‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پژاک به‌رهه‌می شه‌ڕی حیزبه‌کان و ده‌وڵه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندبا، نه‌ده‌بوو چه‌ک هه‌لبگرێ. دووه‌م- کرده‌وه‌ی چه‌وت و ناعادڵانه‌ی به‌شێک له کاربه‌ده‌ستان سه‌باره‌ت به کورد، به‌ستێنی په‌ره‌ساندنی ئه‌و چه‌شنه سۆز‌و بزووتنه‌وانه‌ن و هانده‌ری پێکهاتنی حیزب له چه‌شنی پژاکن. ئێوە هەر لە سەرەتاوە لایەنگری خەباتی هێمنانە بوو‌ن. لە ماوەی سی ساڵی رابردوودا ئەو شێوە خەباتە چی کردووە؟ دەسکەوتەکانی بە گشتی و بە تایبەتی بۆ کورد چی بوو‌ن؟ هه‌ر هه‌نگاوێک له ژینی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، پێویستی به چالاکی شارستانیانه هه‌یه. کاتێک که کۆمه‌ڵگا بنده‌سته، چالاکی دیمه‌نی خه‌بات وه‌خۆ ده‌گرێ. بۆیه ناکرێ ده‌سکه‌وتی چالاکی شارستانیانه‌ی سی ساڵی رابردووی به‌ره‌یه‌ک له گه‌لی کورد به‌درێژی باسیان لێبکرێ، ئه‌وه‌ی که ئێوه پێی ده‌ڵێن خه‌باتی هیمنانه، ئه‌گه‌ر هیچ ده‌سکه‌وتیکی بە گشتی و بە تایبەتی بۆ گه‌لی کورد له ئێران نه‌بووبێ- که زۆریشی هه‌بووه- که‌مترین خه‌ساری به کورد گه‌یاندوه. دیاره بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری مه‌ودای بزووتنه‌وه‌ی شارستانیانه‌ی زۆر ته‌سک کردۆته‌وه. به‌ڵام دیسانیش له‌و مه‌ودایه‌دا زۆر کاری کۆمه‌ڵایه‌تی کراون. بۆ نموونه: چالاکی بۆ لابردنی گه‌ماڕۆ، له سه‌رده‌می ئینقلاب‌دا ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا گه‌مارۆی بێ به‌زه‌یانه له‌سه‌ر ناوچه کوردیه‌کان لابده‌ن، چالاکی و خه‌باتی مرۆڤ دۆستانه و شارستانیانه‌یان ده‌کرد. نه‌دانی نه‌وت، ته‌نانه‌ت (گازۆڵ) بۆ مه‌کینه‌کانی کشت و کال، یه‌کێک له‌و کاره دزێوه بوو. بڕینی مووچه‌ی کارمه‌ند و بودجه‌ی ناوچه کوردیه‌کان، به‌شێک له گه‌ماڕۆ‌ی دژ به گه‌ل بوو. هه‌ڵه‌ی ئه‌وبه‌شه له کاربه‌ده‌ستانی ئێران- که ئه‌و به‌رنامه دزێوه‌ی به‌ڕیوه ده‌برد- له گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی حیزبه‌کان هاوئاهه‌نگ بوو (هه‌ڵوێستی دزێوی گه‌ماڕۆ وبڕینی بودجه‌و مووچه‌ی کارمه‌ندان، گشت کوردستان و گه‌لی کوردی ده‌گرته‌وه، له حاڵیکدا یه‌ک له سه‌دی ئه‌و خه‌ڵکه حیزبی نه‌بوون. به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌شێک له کاربه‌ده‌ستانی ناوه‌ند و ناوچه له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، خه‌ڵکی له باوه‌شی حیزبه‌کان ده‌هاویشت و ئه‌و ره‌وته به ناخواسته هاوئاهه‌نگی ئه‌و دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌کی ده‌گه‌یاند!). له روانگه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نه له ده‌سه‌ڵاتی ئێران، گشت گه‌لی کورد له ئێرانی بوو‌ن ده‌راوێژرابوون. به گه‌ماڕۆ و بڕینی مووچه‌و بودجه، جیاوازێک له به‌ینی چه‌کدار و بێ چه‌ک، حیزبی و خه‌ڵکی عادی نه‌ده‌ما. گشت گه‌لی کورد و کوردستان له روانگه‌ی ئه‌و به‌شه له کاربه‌ده‌ستان، دوژمن و بێگانه بوو‌ن. هه‌ر ئه‌و روانگه، بوو به هۆی کوشتاری دانیشتوانی قارنی و ... و گولله و خۆمپاره بارانی شاری مه‌هاباد له مه‌ودای 27/6 تا 7/7 / 1359، ئه‌وان گه‌لی کوردیان وادار کرد له چه‌وتکاری حیزبه‌کان چاوپۆشی بکه‌ن و پشتیوانیان لێ بکه‌ن. به‌ڵام چالاکانی مه‌ده‌نی، ئه‌و کات بۆ لابردنی گه‌ماڕۆ، به‌رگری له کوشتاری دانیشتوانی بێ تاوانی شار‌و لادێ حه‌وڵیان ده‌دا. چ جیاوازیک له نێوان گولله‌ی چه‌کداری کورد و هێزی ده‌وڵه‌ت نه‌بوو. به ته‌قه‌ی بێ سه‌مه‌ر له په‌نا خانووی دانیشتوانی شاری مه‌هاباد، بۆ سه‌ر بنکه‌کانی هێزی ده‌وڵه‌ت، ئه‌وانیان هان ده‌دا ماڵه‌کان (وه‌ک سه‌نگه‌ر) وه‌به‌ر خومپاره بده‌ن و ژن و منداڵ قڕ بکه‌ن. هه‌ر یه‌ک به چه‌شنێک خه‌ساریان به خه‌ڵک ده‌گه‌یاند و مافی گه‌لی بێ تاوانی کوردیان پێشێڵ ده‌کرد... له مه‌به‌ستی پرسیاره‌کانتان ده‌تانه‌وێ لایەنی پۆزەتیڤ و نیگەتیڤی خەباتی مەدەنی و خەباتی چەکداری، تەئسیراتیان لە سەر یەکتر دیاری بکرێن. لێره‌دا نموونه‌یه‌ک ده‌خه‌مه به‌رچاو: له به‌هاری ساڵی 1359 چه‌ند چه‌کداری کۆمه‌ڵه خۆیان له ساختمانی ناته‌واوی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد ئاخنی و له سه‌ر بانی ساختمانه‌که، به‌رانبه‌ر به پادگان، سه‌نگه‌رێکی بچووکیان دابه‌ست. ئه‌وان به‌وکاره نه‌یانده‌توانی خه‌سارێکی به‌رچاو له پادگان و ئه‌رته‌ش بده‌ن، به‌ڵام به سازدانی سه‌نگه‌ر، ساختمانه‌که به تۆپ وێران ده‌کرا. ساختمانێک که ماوه‌یه‌کی زۆر بوو هه‌وڵدرابوو (له سه‌رده‌می رژیمی شاوه) ده‌ستی پێکرابوو. بۆ بەرگری له ئه‌و کاره پرخه‌ساره‌ی لایه‌نێکی چه‌کداری، به هاوکار‌ی خوالێخۆشبو سه‌رگورد عه‌باسی (سه‌رۆک هێزی حیزبی دیموکرات) نه‌مان هێشت ساختمانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد له ناو بچێ. ئه‌من وه‌ک چالاکیکی مه‌ده‌نی و مرۆڤدۆست، چوومه لای سه‌رگورد و داوام لێکرد: له کۆمه‌ڵه‌ی بوێ چه‌کداره‌کانی خۆیان لابه‌رن و بۆ به‌رگری له داگیرکردنه‌وه‌ی ساختمان، چه‌ند نه‌فه‌ر چه‌کداری خۆی وه‌ک کێشکچی له‌وێ رابگرێ (له‌به‌ر نه‌بوونی حکومه‌تی ناوچه‌یی ئه‌و داوایه‌م له سه‌رۆک هێزی حیزبی دێموکرات کرد). سه‌رگورد ئه‌و کاره‌ی کرد، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێک، چوار چه‌کدار به نۆبه کێشکیان ده‌دا. رۆژی دوایه سه‌رگورد به‌منی کوت: ناتوانم درێژه به ئه‌و کاره بده‌م، هه‌ر چه‌کداره که کێشک بدا، ده‌بێ 25 تمه‌ن وه‌ربگرێ. ئه‌منیش پێنج هه‌زار تمه‌نم بۆ ناردن که ماوه‌ی 50 رۆژ کێشکی ساختمانه‌که بکێشن و نه‌یه‌ڵن بکرێته سه‌نگه‌ر و پێگه‌ی چه‌کداران بۆ شه‌ڕ. به‌و چه‌شنه ساختمانی ناته‌واوی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌هاباد له تۆپ و خومپاره، دوور خرایه‌وه. هه‌زاران نموونه‌ی وا هه‌ن که پێشی خه‌ساری زۆرتریان گرتۆو ئاسایشیان بۆ خه‌ڵک پێکهێناوه، له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تایبه‌تی وڵات و خه‌ڵکدا بوو‌ن. مه‌ودای پۆزیتیڤ و نگاتیڤ و تەئسیراتیان لە سەر یەکتر نیشان ده‌دا. ئەی شوێنەواری خەباتی چەکداری لە سەر خەباتی مەدەنی چی بووە؟ وه‌ک له وه‌ڵامه‌کانی پێشوو ئاماژه‌م پێ‌کرد، له ئێران بۆ کورد خه‌باتی چه‌کداری خه‌ساری پتره له قازانج. بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری ده‌سپێکی شه‌ڕه، شه‌ڕ دژی شارستانێتیه. هه‌ر بۆیه‌ش شوێنه‌واری دزێوی له‌سه‌ر بنه‌مای چالاکی مه‌ده‌نی و بایخه‌کانی شارستانێت هه‌یه. بروانه خۆی دوکتور قاسملوو، دوای چەند ساڵ بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری، گه‌یشته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه ده‌ست له‌و کاره هه‌ڵبگرێ و به هێمنی کارێک بۆ گه‌لی کورد بکا. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی قاسملوو جێگای رێز بوو (بۆیه‌ش کوژرانی- له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته- ئه‌سه‌رێکی زۆری له‌سه‌رخه‌ڵک داناوه). به‌ڵام "شوێنەواری خەباتی چەکداری لە سەر خەباتی مەدەنی" هیچ نه‌بێ رێگا خۆشکه‌ری رادیکالیسم و ته‌واوه‌تخوازی له ئێران بوو، هه‌ر ئه‌و شوێنه‌واره له به‌سه‌ر هاتی قاسملوو دا (که خۆی ساز کردبوو شێوازی خه‌بات بگۆڕێ) خۆ ده‌نوێنێ. هه‌ڵبه‌ت له سه‌ره‌تای ئینقلاب‌دا به‌ره‌یه‌ک ده‌ستیان له‌کاردا بوو که ده‌یانه‌ویست به‌شیک له گرانایی رژیمی شای له‌سه‌ر گه‌لی کورد که‌م که‌نه‌وه، به‌ڵام دواتر، ئه‌وان لادران، به‌ره‌یه‌کی دی هاته سه‌رکار که له سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه به‌رهه‌ڵست و ده‌نگ هه‌ڵبڕینێ بوو‌ن. قاسملوو راست له‌و کاته دا که ده‌سته‌ی هێمنایه‌تی خواز لادرابوون، هه‌ڵوێستی هێمنانه‌ی گرته به‌ر. به‌ڵام ئه‌و کاره‌شی به ره‌وتێکی دوور له سیاسه‌ت و پۆلیتیک به‌ڕێوه برد. نموونه‌یه‌کی دی: سه‌رگورد عه‌باسی له هاوینی ساڵی 1359 ده‌یه‌ویست گۆڕانێک له بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداریدا بدا، به‌ڵام ئه‌ویش به ره‌وتێکی دوور له پۆلیتیک چاوه‌ڕوانی ده‌وروبه‌ری خۆی وه‌ک سه‌رۆک هێز بوو. هه‌ر بۆیه‌ش سه‌ری خۆی و هاواڵه‌کانی له‌سه‌ر دانا (به‌ڵام ئه‌و به پێجه‌وانه‌ی قاسملوو فه‌رامۆشکرا). لێره‌دا به پیویستی ده‌زانم ئاماژه‌یه‌ک به مه‌ودای پێش و پاشی رووداوه‌که بکه‌م که ئه‌و باسه ده‌گرێته‌وه: عه‌باسی له یه‌که‌می مانگی خه‌رمانان (شهریور)، له سه‌ر داخوازی شارستانیانه‌ی خه‌ڵکی مه‌هاباد (که نه‌یانده‌ویست شه‌ڕ به‌سه‌ر شاره‌که‌یاندا بسه‌پێ)، رێککه‌وتننامه‌ی له گه‌ڵ به‌ره‌ی بزووتنه‌وه‌ی هێمنانه‌ی شاری مه‌هاباد- که ئه‌منیش یه‌کێک له وان بووم- واژۆ کرد: رێککه‌وتننامه‌که بریتی بوو له‌وه‌ی هێزی چه‌کداری له شار بچێته ده‌ر، تا مه‌ودای ده کیلۆمیتر دوور له شار، چه‌کداره‌کان خۆ له ته‌قه بپارێزن. پارێزگای (استان) ئازه‌ربایجانی رۆژئاواش مۆڵه‌ت به خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد بدا که نزیک 150 نه‌فه‌ر له خه‌ڵکی ناوچه وه‌ک هێزی ئینتزامی له ئیختیار شاره‌وانی مه‌هاباد بنین تا پێویست به ده‌خاله‌تی هێزی نیزامی له شاردا نه‌بێ، به‌ڵام دوو ساعه‌ت دوای واژۆکردنی به‌رگه‌که، عه‌باسی و هاوکارانی (شێربه‌گی و چه‌ڵه‌بی) زۆر به ساده‌یی کوژران، ئه‌وه‌ش بوو به هۆی له ئارادا نه‌مانی به‌ڵێنی به خواسته ره‌واکانی گه‌لی کورد (نه‌ک حیزبه‌کان). له لای چه‌کدارانی کورد بادانه‌وه‌ی هه‌لوێستی جێگری عه‌باسی؛ له لای ده‌سه‌ڵات و پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، داخستنی شاره‌وانی و خۆ ته‌یارکردن بۆ هاتنه ناو شاری مه‌هاباد به تۆبزی (قهرآمیز- له قسه کردنه‌کانمان له گه‌ڵ ئوستاندار و سه‌رۆک هێزه‌کان له ورمێ، ئوستاندار به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر چه‌کداره‌کان له شاریدا نه‌مێنن، سوپا و ئه‌رتش کاریان به کاری خه‌ڵک ناىی و شاره‌وانی هێزی خۆی به ویستی خه‌ڵک له شار دابین ده‌کا. ئه‌گینا سوپا‌و ئه‌رته‌ش به تۆبزی دێنه ناو شار...)، هه‌ر دووک لایه‌نی نیزامی ده‌وڵه‌ت و حیزبه‌کان، به شێوه‌یه‌ک خۆیان تێک ده‌نا، بۆ نموونه ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی 80 میلیون تمه‌ن پاره‌ی بانکی میللی مه‌هاباد له لایه‌ن حیزبی دێموکرات و... به‌رهه‌مه‌که‌ش بارینی بۆمبا و تۆپ و خومپاره و... به‌سه‌ر شاری مه‌هاباد و کوشتاری خه‌ڵکی بێ تاوان بوو: له 27 خه‌رمانان تا حه‌وتی مانگی ره‌زبه‌ر(مهر) نزیک به 580 نه‌فه‌ر ژن و مندال و پیرو بێ تاوان، کوژران و پتر له 1500 که‌س بریندار‌و که‌م ئه‌ندام بوو‌ن، سه‌دان ماڵ و دوکان و ئه‌نبار سووتا و زۆرتری که‌لاکه‌کان له حه‌وش و کۆڵانه‌کاندا ناژران. له حه‌وتی ره‌زبه‌ر ئه‌وجار چه‌ند که‌سێک له چالاکانی مه‌ده‌نی توانیان به‌ری درێژه پێدانی مال وێرانی و کوشتاری خه‌ڵکی بێ تاوان بگرن. به‌و چه‌شنه لایه‌ک پاره‌ی پیبرا و لایه‌ک به زه‌برو زه‌نگه‌وه هاتنه ناو شار. پاشماوه‌ی خه‌ڵکێ شار و چالاکانی مه‌ده‌نیش؛ که‌س و کار بریندار و کوژراو، ماڵ ویران و هه‌ناسه سارد، بێ تاوان و داماو مانه‌وه. سیخوڕی درۆزنی دژ به‌گه‌ل و خۆفرۆشی قین له‌زگ، یان برسی و تینوو، هه‌ل په‌ره‌ست و بێ چاوه‌ڕوو بووژانه‌وه... پێتوانیە خەباتی چەکداری دەتوانێ پاڵپشتی خەباتی مەدەنی و هێمنانە بێ؟ ئه‌و بابه‌ته پێویستی به لێدوان و لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆرتر هه‌یه. ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیتراوه، شه‌ڕ له ناو کوردستانی رۆژهه‌لاتدا نه‌یتوانیوه پاڵپشتی خه‌باتی مه‌ده‌نی بێ. بە رای تۆ خەباتی چەکداری هیچ دەسکەوتێکی بۆ کورد بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەبووە؟ وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد، خه‌باتی چه‌کداری بۆ کوردی بنده‌ستی ره‌گه‌ز په‌رستانی تورک، زۆر پیویست بوو، به‌لام کاتێک کوردانی باکوور توانیان تلیسمی حاشا له بوونی وڵات و گه‌لی کورد له وڵاتی بنده‌ستی ده‌وڵه‌تی تورک بشکینن، ده‌بو له شه‌ڕی نابه‌رانبه‌ر ده‌ست بکێشنه‌وه و چالاکی مه‌دنی له وڵات و بواری ناو نه‌ته‌وه‌یی په‌ره پی بده‌ن. به‌ڵام بۆ کورد له ئێران، بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ پێویست نییه، بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری جگه له خه‌سار، چ ده‌ستکه‌وتیکی نییه. له ئێران زۆر به راشکاوی کورد به ئیرانی ره‌سه‌ن داده‌نێن، به‌ڵام به کرده‌وه له خۆیانی نازانن! ئه‌وه‌ش ره‌وتێکی سیاسیه. بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری هه‌ڵوێستی ته‌واوه‌تخوازه‌کانی ده‌سه‌ڵات توندتر ده‌کا. به بڕوای من پێویسته شێوازی خه‌باتی سیاسی و شارستانیانه ره‌چاو بکرێ. پێتوایە لەوە بە دوا حیزبە کوردیەکان دەبێ چ شێوە خەباتێک گرینگی پێ بدەن و لە چ شێوازێک خۆ ببوێرن؟ = وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد، شێوه‌ی خه‌بات و چالاکی شارستانیانه؛ چ له ناو خۆ، چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له مه‌ودای سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی (بۆ لابردنی روانگه‌ی چه‌وت و ناحاڵی له کێشه‌ی کورد له ئێران). له بواری ناو نه‌ته‌وه‌ییدا بۆ ناساندنی ئاستی "ماف ناته‌واوی" گه‌لی کورد هه‌وڵ بدرێ. به‌ڵام به‌ر له هه‌موو کارێک باشتره له بواری ئاکادێمیکدا به هاوکار‌ی تێکه‌لاو‌ی گشت حیزبه‌کان بۆ ناسینی گرفته بنه‌ڕه‌تێکانی گه‌لی کورد راڤه‌و تێکۆشین له ئارادا بێ، شێوازی ساڕ‌ێژ کردنی گرفتگه‌لی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێ، گشت حیزبه‌کان به راوێژ له‌گه‌ڵ یه‌ک له‌هه‌ر بوارێک بۆیان بلوێ بۆ دامه‌زراندنی باس و داخوازێکان چالاک بن. تێ بکۆشرێ بابه‌تی هه‌ڵسه‌نگێندراوی زانستیانه، ئاکادێمیک و دیپلۆماسیانه ئاماده بکرێ که له کاتی پێویستدا به پرسیارگه‌لی تایبه‌ت به کێشه‌ی کورد وه‌ڵام بدریته‌وه. تێ بکۆشرێ له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی هاوبه‌شی نه‌ته‌وایه‌تی- چ گرفت چ داخواز- وه‌ڵامی له پێشدا راوێژکراو بدرێته‌وه. هه‌ڵوێستی دژ به‌یه‌ک، نالێکی و ناڕێکی کورد ده‌رده‌خه‌ن. کاری ناو نه‌ته‌وه‌یی به نوێنه‌رایه‌تی و راوێژی گشت رێکخراوه‌کان ئه‌نجام بدرێ تا مه‌ودای کارتێکردنی فراوانتر بێته‌وه. وه‌ک ده‌زانین گۆڕایی خه‌باتی شارستانیانه زۆر به‌رینه، ده‌کرێ هه‌موو حیزبه‌کان به‌یه‌که‌وه له رووی پرۆگرام و راوێژی شیکراو کاری له‌سه‌ر بکه‌ن و هه‌ر به‌شه‌ی له پرۆگرام، به داخواز به حیزبێک بسپێردرێ و له کۆبوونه‌وه‌ی راوێژگا بابه‌ته‌کان و ده‌ستکه‌وته‌کان شیبکرێنه‌وه. هه‌ر ئه‌و شێوه هاو ئاهه‌نگی و هاوده‌نگیه ده‌بێته هۆی هاوکار‌ی گشت رێکخراوه‌کان به یه‌که‌وه و ده‌توانێ ئاست و هه‌ڵوێستی به‌رزی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی گه‌لی کورد نیشان بدا. زۆر بوونی حیزبه‌کان، به مه‌رجێک له راوێژی راوێژگا- له‌خواره‌وه‌ی ده‌ناسێندرێ- راوێژ (کۆنسێی) وه‌ربگرن، ده‌بێته هۆی به‌رین بوونه‌وه‌ی به‌ره و خوازیارانی خه‌بات، ئه‌وه‌ش پله‌ی یه‌که‌می سه‌رکه‌وتنه. بۆ ده‌سپێکی ئه‌و ره‌وته‌ش پیویسته خه‌بات هاوبه‌ش بێ و راوێژگا دابمه‌زرێ: یه‌ک- راوێژگای(عادی یان ئێلێکترۆنیکی) دابمه‌زرێ؛ بکرێته مه‌کۆی گشت حیزبه‌کان دوو- مه‌کۆی راوێژگا وه‌ک بنکه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و راده‌ربڕین به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌ی حیزبه‌کان سێ- مه‌کۆی راوێژگا، بۆ پرس و را به‌ره‌و گه‌لی کورد کراوه بێ چوار- له کرده‌وه‌ی توند‌و تیژی سه‌ره‌رۆیانه خۆ ببوێردرێ پێنج- گرینگی به شێوه خه‌باتی هاوبه‌ش و شارستانیانه بدرێ ------------------------- 1 (بروانه جه‌ماڵ نه‌به‌ز، گۆڤاری نیشتمان، زمانی حالی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و... جاپه‌مه‌نی ئازاد، سوید 1985) ئامادە کردنی دیمانە: کاروان رەحیمی سه‌رچاوه:رۆژهەڵات تایمز دانه‌ر:تاک | |
|








