با مه‌نگوره‌کان بناسین
له نوسینی : مامه‌ند خدری
کورته‌یه‌ك
مێژوی کۆن و خه‌باتی عه‌شیره‌ت مه‌نگور له سالانی 1700 زایینی ده‌ستی پێکردوه که له زۆر کتیبی که به‌ده‌ستی خارجیه‌کان نووسراون به‌دی ده‌کرێ ، به‌ڵام ئاکامی راپه‌رینه‌کانی هه‌ر وه‌کو ، هه‌موو جولانه‌وه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له ناوچه جۆر به‌ۆره‌کانی کوردستان دا تێکشکاوه، ئه‌وه‌ی که من مه‌به‌ستمه ئه‌وه‌یه که بۆ هێندیک له گوار ورۆژنامه بنا‌و سیاسیه‌کاندا به تایبه‌ت حیزبی دیموکرات دا وا به ئاب و تاب هه‌موو گوناه و خراپه‌یه‌کیان به خیرای ده‌دا پاڵ مه‌نگوره‌کان ، بۆ روون کردنه‌وه‌ی ئه‌و خاله فه‌قه‌ت باسی مێژووی تازه ده‌که‌م ، دیاره کورد مێژوور کۆنی نیه ، که‌س هه‌ر باسی ناکات ؟ به‌داخه‌وه
مه‌نگوره‌کان له زمانی کۆماری کوردستاندا نه‌قشی زۆر به پێزیان گێرا له هه‌موو ئۆرگانه‌کانی کۆمار دا به‌شداریان کرد، به تایبه‌ت زاراوه‌ی مه‌نگوری وه‌ک زبانی نووسین و رۆژنای کوردی وه‌ک ده‌وڵه‌مه‌ندترین و به‌هێزترین زاراوه بوو به زبانی ئه‌دبی و تا ئێستاش وه‌ک به‌ردی بناخه‌ی زبانی کوردی تا راده‌ی زبانی ره‌سمی جێگای خۆی له رۆژنامه‌گه‌ری کوردی دا راگرتوه ، کلتوور مه‌نگوری وه‌ک سوونه‌تی جوانی کوردی ، وه‌ک میوانداری، راستگۆیی ، ئازایه‌تی ....
له بواری چه‌کداری دا به‌شێکی هه‌ره به‌هێزی له‌شکری کۆمار کوردستان له
مه‌نگوره‌کان پێکهاتبوو.
له بواری موسیقی و حه‌یران ولاوک ، وه‌ک گه‌ڵؤ وسوارۆ ئازیزه و پاییزه و به‌هاره و به‌ییت دا زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی به هونه‌ری کوردی به‌خشیوه.
باسی باقی ماجه‌را ناکه‌م که جێگای له نووسراوه‌یه‌دا نابێتوه ،
پاش کۆماری کوردستان ،له ده‌ورانی موسه‌دق و السلته‌نه و دوایی ،جولانه‌وه‌ی 46 و 47 دا ناوچه‌ی مه‌نگورایه‌تی نه‌قشی به‌رجاویان هه‌بوه، به تایبه‌ت له سالانی 46 و 47 دا که‌وتنه به‌ر شالاوی حکومه‌تی شا که‌وتن و تووشی زیندان و شکه‌نجه هاتن ، که براستی پشتیوانی هه‌ره به‌ر چاوی ئه‌و کات مه‌نگوره‌کان بوون هه‌ر بۆیه زۆر ناراحه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ریان تووش بوو . ته‌بعید و زیندان و بێ حورمه‌تی ، زۆربه‌ی خه‌ڵکی ناوچه‌ی گرتروه، ئه‌وکات ته‌نیا حیزب دێموکرات هه‌بوو، خه‌ڵک به تێکرایی خۆیان به دێموکرات ده‌زانی، تارژیمی پاشایه‌تی روخا ناوچه‌ی مه‌نگوران ساتێک ئارامش و خۆشی به خۆیه‌وه نه‌دییت هه‌ر ده‌م تووشی شلتاغ وبه هانه و جه‌لیمه‌ی ژاندارم و مه‌ئمووری حکومه‌ت ده‌هاتن، پاش روخانی رژیمی مه‌نگوره‌کان خۆیان به ساحێب ماڵ ده‌زانی و پێان وابوو که بۆ ئاوه‌دانی وکار باری کوردستان له هه‌موو چشنه بوارێک دا به‌شدار بن ، به‌ڵام به داخه‌وه به‌ر چاو ته‌نگی ، نه‌بوونی هه‌ستی کوردانه هه‌ر ئه‌وانه‌ی تا ئه‌وکات وه‌ک کۆڵه‌که‌ی شۆرش حیسابیان بۆ ده‌کرا که‌وتنه به‌ر تییر و توانجی زڕه کمۆنیست و نۆکه‌ری هه‌نده‌ران ، که ئه‌وی به قازانج و به‌رجه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی کورد بایه له لایان حه‌رام بوو.
له ئه‌نجام دا که‌وتنه به‌ر پاڵ پێوه‌نان تیرۆر و سه‌دان بێ حورمه‌تی که زمانی پاشایه‌تی دا به‌و ئه‌ندازه پێان نه‌کرابوو. بۆچوونی جیاواز هه‌بوو ، هێندیان ده‌یانکوت ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌شدار بن ئێمه به‌شمان ده‌بڕێ ، به‌شێک ده‌یان کوت نا بابه با ته‌فره‌قه درووست بکه‌یین، له واقع دا دوژمنایه‌تی ناوخۆیی و ده‌ستی بێگانه پاڵی وێک دا، که ئه‌و فاجعه میلله درووست بێت.
هه‌ولی زۆر درا که ئه‌و ناکۆکیه ناته‌بایه کۆتایی پێ بێت به‌ڵام ئێستاش هێنده‌ک ئات و ئاشخال ماون که قین له زگ خۆیان پێ کۆنترۆڵ ناکرێ له سه‌ر ته‌له‌فزیۆن دا به ئه‌دبیاتی نامه‌ردانه باسی بار دۆخی ئێستا و کۆن ده‌که‌ن .
با ئه‌وه‌ش بۆ حق بڵیین که کۆمه‌له هیچ چشنه‌خه‌تایه‌کی له مه‌سه‌له عه‌شره‌تی مه‌نگور دا نه‌بوو و زۆر به حورمه‌ت و خاتره‌ی خۆش باسیان لێوه ده‌کرێ .







