
ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد؛ سه‌ره‌تای زنجیره پیلان دوای ئیعدامکردنی که‌مانگه‌رو یارانی2010 09 26 - 02:51 مه‌کیاڤێللی: وه‌کو شێر گورگان بڕه‌وێنه‌وه و وه‌کو رێوی ته‌ڵان بناسه قه‌ره‌نی قادری ڕۆژی چوارشه‌ممه له مه‌یدانی "مادەر" له مه‌هاباد، له کاتی به‌شداریی ژماره‌یه‌ک له هاووڵاتیانی ئه‌م شاره بۆ سه‌یرکردنی به‌رنامه‌ی نیزامی، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک ڕوویدا و له ئاکامدا نزیک به 12 که‌س کوژران و 70 که‌سیش برینداربوون. ئه‌مه یه‌که‌مین جاره ته‌قینه‌وه‌یه‌کی به‌م شێوه و بارستایییه له کوردستانی ئێران‌دا روو ده‌دات. به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆماری ئیسلامی هه‌ر وه‌کو باویانه، "گرووپی دژی شۆڕش"، "به‌کرێگیراوانی بیانی"، "ئه‌مریکا و ئیسرائیل"یان به‌م کرده‌وه‌یه تاوانبار کرد. له لایه‌کی تریشه‌وه، خێرا به‌شێکی زۆر له پارتی و ڕێکخراوه کوردییه‌کانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان، ئه‌م کرده‌وه‌یان مه‌حکوم کرد و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ره کرد که خودی کۆماری ئیسلامی له پشت ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه بێت. جێگه‌ی سه‌رنجه، که ئه‌م شێوه کرده‌وه تیرۆریستییه رێک تاکتیکی گرووپه فه‌ناتیکه ئیسلامییه‌کانه که له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو له ناوچه‌که‌دا، به‌تایبه‌ت له عێراق که‌ڵکیان لێوه‌رده‌گرت و لێی وه‌رده‌گرن. ئه‌لقاعیده له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بڕه‌وه‌ی به‌م کرداره تیرۆریستییانه دا. به‌کارهێنانی ئه‌م مێتۆده که تایبه‌ت به‌و گرووپه ئیسلامییانه و زۆربه‌یان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌کرێت، باس له‌وه ده‌کات که کۆماری ئیسلامی ده‌بێ خۆی له پشت ئه‌م کرده‌وه‌یه بێت و ئاگای لێ بووبێت. پێنج مانگ به‌ر له ئێستام، کاتێک که (فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و یارانی) له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه ئیعدام کران، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به نیشانه‌ی بیزاریی له‌م کرده‌وه‌یه‌ی تاران، دوکان و بازاریان داخست و به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی وه‌ستان. ئه‌م حه‌ره‌که‌ته گشتگره به‌یه‌کجار ڕژێمی تارانی تاساند و چاوه‌ڕوانی شتێکی ئه‌وتۆ نه‌بوو، که رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێک له به‌رهه‌ڵستکاری ببێته. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا بوو که "بزووتنه‌وه‌ی که‌سک" له تاران و هه‌ندێک شاری تردا، تووشی چه‌شنێک پاشه‌کشه و لاوازیی بوو. مه‌لا ئه‌تۆمییه‌کان پێیانوابوو، کوردستان "دوایین مه‌ته‌رێزه" و ده‌توانن به ئیعدامکردنی (که‌مانگه‌ر و یارانی) داگیری بکه‌ن، به‌ڵام ڕووداوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان سه‌لماند و کۆماری ئیسلامی‌یان تووشی چه‌شنێک خه‌مووکیی سیاسی کرد. گه‌رچی له‌م سی ساڵه‌دا کۆماری ئیسلامی نه‌یتوانی زه‌ین و بیری خه‌ڵکی کوردستان داگیر بکات، ئاسایییه که په‌نا بۆ شێوازی تر وه‌کو نانه‌وه‌ی بشێوی و ڕوو له تۆله و سه‌رکوتی زیاتر بکاته‌وه. سازکردنی شه‌ڕ و کێشه له ناو کورده‌کان یه‌کێک له تاکتیکه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی کۆماری ئیسلامی ده‌بێت، تا لانیکه‌م ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان به‌لاڕێدا به‌رێت و خه‌ڵکی کوردستان به‌شتێکی تره‌وه جیا له‌خۆی خه‌ریک بکات و له ناوه‌وه کوردستان داگیر بکات. لایه‌کی تریشه‌وه، له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه بووه، که جارێکی تر پارتی و رێکخراوه کوردییه‌کانی کوردستانی ئێران بۆ مه‌یدانی شه‌ڕ راکێش بکات تا پیلانه‌کانی به‌ڕێوه ببات، به‌ڵام به هۆی وشیاریی پارتی و رێکخراوه‌کانه‌وه له‌م چه‌ند ساڵه‌دا، ئه‌م پیلانه‌ش سه‌ری نه‌گرت. ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان له‌م چه‌ند رۆژه و مه‌نتقی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌هاباد، ده‌توانێت ئه‌مه‌شمان پێ بڵێت، که ڕژێمی تاران به‌وه ناوه‌ستێت و ده‌کرێت چاوه‌ڕوانی شتی تری له‌م چه‌شنه رووداوه له کوردستان بین. هیچ دووریش نییه له شوێنێکی تره‌وه، کێشه له نێوان کورد و کورد یان کورد و ئازه‌ری بنێته‌وه. هه‌ر خێرا دوای ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هاباد بوو، که به‌رێوه‌به‌رانی سیاسی و نیزامیی تاران، پارتی و رێکخراوه کوردییه‌کان، ئه‌مریکا و ئیسرائیلیان به‌م کاره تاوانبار کرد و رایانگه‌یاند که چه‌ند که‌سێکیان گرتووه، به‌ڵام کاتێک که گرووپه کوردستانییه‌کان خێرا مه‌ودایان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره تیرۆریستییه‌دا گرت، چه‌شنی تێڕوانینی ئه‌وان گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. هه‌ر ئه‌مڕۆکه (2010/9/26) بوو که محه‌ممه‌د پاکپوور فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینیی سپا رایگه‌یاند که "له شه‌ر و پێکدادان له نێوان به‌کرێگیراوانی ئیستیکباری جهانی و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی، به‌کرێگیراوانی سه‌ره‌کیی جنایه‌تی مه‌هاباد کوژران." ئه‌مه ڕێک ئه‌وه ده‌رده‌خات که کۆماری ئیسلامی له پیلانی خۆیدا سه‌ر نه‌که‌وت و دۆسیه‌ی بکه‌رانی ئه‌م رووداوه‌ی کپ کرده‌وه. له ڕژێمی تاران‌دا وا باوه، کاتێک رووداوێک رووده‌دات، خێرا چه‌ند که‌سێک دێنێته سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و "دان" به "ره‌فتاری خۆیان" داده‌نێن. به‌ڵام بۆ ئه‌م رووداوه، تا ئێستا وا نه‌بوو! ئه‌م به‌رپرسه نیزامییه‌ی رژێمی ئیسلامی به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانی چه‌ند رۆژ به‌ر له ئیستا که (دژی شۆڕش)یان تاوانبار ده‌کرد، ئه‌مجار باسی له "سیخوڕانی سه‌هیۆنیسم، به هاوکاریی ئه‌مریکا و هه‌ندێک که‌سی سه‌ر به حیزبی به‌عسی عێراق" کرد و ئه‌وانی تاوانبار کرد. دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داو له کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانه، وێده‌چێت ئه‌مجاره‌یان "هۆکاره‌کان" له عێراق و به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی کوردستاندا بدۆزێته‌وه و له‌شکرکێشییه‌کی سنووردار یان تۆپبارانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست پێ بکاته‌وه و حکوومه‌تی هه‌رێم بخاته‌وه رێژ گوشاری زیاتر، به‌و به‌هانه‌یه که گۆیا پارتی و ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی ئێران له‌وێوه کاروباری نیزامیی به‌ڕێوه ده‌به‌ن! گوشاری هه‌رچی زیاتری کۆمه‌ڵگه‌ی جهانی بۆ سه‌ر مه‌لا ئه‌تۆمییه‌کانی تاران، ناره‌زایه‌تی و ته‌قینه‌وه‌ی ئاشکرای به‌رهه‌ڵستکاری به شێوازی جۆراوجۆر له ناوه‌وه‌ی ئێران به‌دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران، ته‌نگی به‌م ڕژێمه هه‌ڵچنیوه. وێده‌چێت له داهاتوودا، سه‌رکوتی زیاتر و پیلانی به‌رفراوانتر، یه‌کێک له کاره سه‌ره‌کییه‌کانی ڕژێمی ئیسلامی له کوردستانی ئێران‌دا بێت. |
ناردن بۆ تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌کان |







