حەمزە ئاغا مەنگۆر رێبەری ھۆزی مەنگۆر، یەکێک لە خەباتکارانی مەزنی چەرخی خۆی بوو.


حەمزە ئاغا مەنگۆر رێبەری ھۆزی مەنگۆر، یەکێک لە خەباتکارانی مەزنی چەرخی خۆی بوو.
بە ھۆی شوێنی ستراتێژیکی لە نێوان سنوری ئێران و دەوڵەتی عوسمانی، ھۆزی مەنگۆر ھەمیشە لە ژێر ھەرەشە و پەلامارەکانی سپاکانی دەوڵەتی عوسمانی و شای ئێران بوو. لە رووبەروو بوونەوە لەگەڵ دوژمنان، حەمزە ئاغا تێکۆشان و خۆراگیری ھەڵبژارد. ئەو دەستی دایە دەستی شێخ عوبەیدووڵای نەھریو لە شۆرشەکەی ئەو بەشداری و ھاریکاری کرد. ھەمزە ئاخا ھەموو ھێز و توواناکانی خۆی خستە گەڕ بۆ پالپشتی کردن لە شۆرشەکە ھەتا سەرکەوتن
 .
لە سالی ١٨٨٠، سپای ئێران بە بییانووی کۆکردنەوەی باج و مالیات ھێرشی کردە سەر کوردستان. ئەمە لە ئاکام دا بوو بە ھۆی شۆرشی شێخ ئوبەیدووڵا. حەمزە ئاغا لەگەل ٥٠٠٠ شەڕوانی دلێری خۆی ھاتە ھانای شێخەوە، و ھەندێک چالاکی سەربازی سەرکەوتووی لەگەل شێخ عەبدولقادر، کوڕی شێخ عوبەیدووڵا ئەنجام دا. ئەوان زۆرێک لە ناوچەکانیان ڕزگار کرد. ئەو سەرکەوتنانە بوو بە ھۆی نیگەرانی دەسەڵاتدارانی تاران و ستەنبۆل. ھەر بۆیە دوژمنان کەوتنە سەوارەتی پلانێک بۆ سەرکوتکردنی ئەو شۆرشە.
ھێزەکانی دوژمن، بە یارمەتی بریتانیا، رووسیا و نەمسا، پەرچەھەلمەتی خۆیان دەست پێ کرد. لە نۆڤەمبەری ١٨٨٠، ھێزەکانی شێخ عوبەیدووڵاھ ناچار کران کە شارەکانی ورمێ و تەورێز بکێشنەوە.
سەرەرای ئەمە، ھەندێک لە شەڕوانەکان خەیانەتیان کرد بە شێخ و پاڵیان دا بە ھێزەکانی دوژمنەوە. بەڵام حەمزە ئاغا ڵەگەڵ شێخ عوبەیدووڵاھ مایەوە و ھەتا شەھید بوون درێژەی دا بە خەباتی خۆی.
سەرچاوەکان
  • http://halbast.net/nwe/index.php?option=com_content&view=article&id=14&catid=14&Itemid=41