له نوسینی : مامه‌ند خدری با بزانین بۆ مه‌نگور وکه‌سیایه‌تی سیاسیه‌کان و پێشمه‌رگه دانیشتوه‌کان له شاری مه‌هاباد ترۆر کران ؟
به‌شی دووهه‌م
له نوسینی : مامه‌ند خدری
با بزانین بۆ مه‌نگور وکه‌سیایه‌تی سیاسیه‌کان و پێشمه‌رگه دانیشتوه‌کان له شاری مه‌هاباد ترۆر کران ؟
شۆرشی گه‌لی ئێران که هه‌مو شوێنه‌کانی ئێرانی ته‌نیبۆوه ، له هه‌مو لایه‌ک را ویست و داخوازیه‌کان له شۆرش زیاد و زیادتر ده‌بوون ، ئێران وه‌ک گۆمیی شله‌ژاوی لێ هاتبوو ، به تایبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی که له کاتی دیکتاۆری حمه ره‌زاشا دا که‌وتبوونه زیندان و ده‌ر به‌ده‌ری ، ئه‌وانه‌ی هیوا و هومێدیان به ئازادی میله‌ته‌که‌یان بوو و خه‌ونی سه‌ر به‌ستی و دێمو‌کراسیان ده‌دیت ، ئه‌گه‌ر به بێ پاڵ پشتی کردن له لایه‌نێک راستیه‌کان باس بکه‌م به شه‌هامه‌ته‌وه ده‌بێ بڵێم به نه ده‌ماهیه‌تی حیزبه کوردوستانیه‌کان هه‌بوو نه له کۆماری ئیسلامی ، هه‌ر بویه میدان ئاواله بوو بۆ تانه ته‌شر ، پێشیل کردنی دیموکراسی مافی تاکه که‌سی وووو،،
ئه‌گه‌ر ناوی چه‌ند تاکێک که پشتیان ده شۆرش کردبوو و راسته‌خۆ دژایه‌تی شۆرشیان ده‌کرد ، ئه‌ونی دێکه تا ئیستاش هه‌ر سه‌رپۆشیان له سه‌ره و به بڤه‌ی ده‌زانن که باسی بکرێ ، وه‌ک عبدالله ،،، چکۆله و خووسروی کوری ، ناوی ئه‌و هه‌موو نادیارانه جێگای له وتاره‌دا ناگونجێ ، هه‌ر بۆیه وه‌ک ئیشاره پێ کردن که به‌ڵگه بسلمێنێت باسی لێوه ده‌که‌م، ئه‌وانه و زۆری تر هه‌ر زه‌مانی ده‌سه‌لاتداری و مه‌سئولیه‌تی کاک حه‌سه‌نی شه‌رفی (کاک حه‌سه‌ن ئاسایی ) دا رووی دا .
حدکا به شانازی ده‌زانی که ئاڵا هه‌ڵگری خه‌باتی ره‌زگاری خوازی ومیلی و مۆدێر نی کوردستانی ئێرانه ، و کوردستانی به سه‌نگه‌ری ئازادی و دیموکراسی به ئێران ناساند، نه‌ک به ئێران به‌لکه له هه‌نده‌رانێش ناوی دێموکرات دبیسترا، ئه‌و پرسیاره دێته به‌ر چاو که وا بوو بۆ ته‌ر و ویشک پێکه‌وه سوتا، کوا قانون کام دادگا ، هه‌ر بریاری تاکه که‌سی؟
سه‌ر کۆماری شیلی بۆ پارستنی گیانی 33 هاوڵاتی خۆی داوای له ته‌وای دوونیا کرد و هه‌مو ئیمکاناتی خۆی و وڵاته‌که‌ی خسته گه‌ر تا کو توانی نه‌ک هه‌ر به سه‌رکه‌وتوویی سه‌ربلیندی گیانی کریکارانی مه‌عده‌ن نه‌جات بدات به جیهانی سه‌ڵماند که ئیحترام بۆ مرڤ قایله ، تۆی مهره‌بانی روحمی که دونیا دا بڵاو کردوه، به‌ڵام سه‌رکرده‌ی شۆرشگێری حیزب و جێگری سکرتیر کوشتن 12 نه‌فه‌ر ئافره‌ت 80 برینداری به ئاسایی بژارد ، وا دیاره سه‌ر پۆش دانانی له‌و که‌سانه‌ی که له زه‌مانی حوکمرانی کاک حه‌سه‌ن دا ، به بێ به‌ڵگه و دادگای له ناو چوون هه‌ر ( ئاسایه ). خۆشه‌ویستانی خوینه‌ر بزانن له حدکا دا مه‌رنترین که‌سایه‌تی دادوه‌ری هه‌بوو ، که ئێستاش هه‌ر شرافه‌تمندانه له وڵاتی هوله‌ند دا دژی و زۆر که‌سی تر ،،،،،. ئه‌گه‌ر ماموستای شاعیری میلی کوردستان ماموستا هێمن له کاتی هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان ، کوتی ::
سه‌قز و سه‌ردشت و سابڵاغی و سنه‌ی کرد غه‌رقی خوێن+++
سێ تری ویستن کوتی بۆ سفره حه‌وت سینم ده‌وێ
یانی رژانی خوێنی هوڵاتیان جا به هه‌ر هۆیه‌ک بێ ( ئاسایه) یانی رژانی خوێنی هوڵاتیان جا به هه‌ر هۆیه‌ک بێ .







