ترۆری مه‌ههاباد زۆر قسه هه‌ڵده‌گرێ( به‌شی یه‌که‌م)
له نووسینی: مامه‌ند خدری
23/07/ 1389
23/07/ 1389
جارێکی دیکه کاک حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری حدکا وه‌ک به سه‌ر پووش و پال دا هه‌نگاو هه‌ڵێنی چۆنیه‌تی ترۆر مه‌نگوره‌کانی له شاری سابڵا‌غ که‌م به‌ها زانی و شتێکی ئاسایی له قه‌له‌م دان. بزانین کاک حه‌سه‌ن بۆ ئاوا به ئاسایی هاسانی وته‌ی ( ئاسایی ) هه‌ڵبژارد ؟
ناچارم بۆ روون کردنه‌وی مێژووی کاک حه‌سه‌ن له سه‌رده‌می حکمرانی ده‌سڵاتی له ناوچه‌ی مه‌هاباد هێنده‌ک شت هه‌ر وه‌ک کاک حه‌سه‌ن کوته‌نی به ئاسایی باس بکه‌م .
هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان شاهیدن که زوڵم ناجه‌وانمه‌ردی ده‌ر حه‌ق به چه‌ند تیره‌ی کادروێشیه‌کان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران حدکا زۆر زاڵمانه نام سیاسیانه به ئه‌نجام گه‌یشت، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب به بێ پره‌نسیبی و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیان نه‌ده‌زانی، ئه‌وه له جێگای خۆی ، ترۆری گوندی کامه‌م و کوشتنی حاجی بایزی 80 ساله و مهندس ئه‌حمه‌دی یزدانفه‌ر و خاله سییدی زحمه‌ت کێش (شۆراوێ) و ترۆره‌کانی دیکه ناوچه که هه‌ر هه‌مویان له زه‌مانی ده‌سڵاتی کاک حه‌سه‌ن دا روویاندا ، تا ئێستاشی ده‌گه‌ڵ قاتله‌کانیان نه به خه‌ڵک ناسران نه دادگایی کران ، نه‌ک هه‌ر ده‌ستی تاوانباران روو نه‌کرا به‌ڵکه دادگای بچکۆلانه‌ی حیزبیش که مسئوولی لێکۆلینه‌وه له رووداه‌که کرا بوو که‌وتنه به‌ر هه‌ره‌شه و ته‌هدیدی مه‌رگ ،
ئه‌گه‌ر چی له‌و هه‌لوومه‌رجه ناسکه‌دا که بۆ میله‌تی کورد هاتۆته پێش ئه‌و‌باسانه جێگای هێنده‌ک بار گرانیه له ره‌وتی ئاشتی نه‌ته‌وایه‌تی ، له کاتێک دا که ته‌واوی حیزبه کوردیه‌کان و که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان روداوی شاری مه‌هاباد به گرینگ ده‌زانن حاستی هوشیاری نه‌ته‌ویی وه‌خه‌به‌ر دێنن و داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن بۆ هاوده‌نگی هاوریزی و یه‌کگرتوویی هه‌نگاو بهاوێژن ، زۆر جێگای پرسیاره بۆ کاک حه‌سه‌نی شه‌رفی هه‌ر جووت پێ و لاوونییو خۆی فرێده‌دات و به (ئاسایی) ده‌زانێت.
له جیاتی ئه‌وه‌ی کاک حه‌سه‌ن پێ له گوناهی خۆی بنیت و بڵێ ئه‌وه هه‌ڵه‌کیی مێژووی و به گرینگی بژمێرێت ، وه‌ک له راستی بترسێ که نه‌کا ئه‌ی هه‌یاران با راستیه‌کان ده‌رنه‌که‌ون، وا به ساده‌یی و هاسانی باسی بکات ، من پێم وا یه ئاستی هووشیاری خه‌لکی کوردستان زۆر له‌وه زیاتره ، و زۆر زیاتر ده‌زانن، مێژوو زۆر به زووی قه‌زاوه‌ت ده‌کات.با کاک حه‌سه‌نێش ئه‌گه‌ر له سه‌ر ته‌له‌زوێن باسی ناکات با به نووسراوه په‌رده له سه‌ر ترۆره‌کانی قۆزلووجه و ترۆری نافه‌رجامی ئافان ده‌رکردن و پال پێوه‌نان،،،،، له خۆی له خۆیدا راسته‌یه‌کان خزمه‌تێکی فره مه‌زنه بۆ گه‌لی کوردستان .







