ترۆری مه‌هاباد قسه هه‌ڵده‌گرێ
له نووسینی: مامه‌ند خدری
به‌شی سێهه‌م
باسی ترۆر باسێکی مێژووییه زۆر له پسپۆران و زانایانی کۆمه‌ل ناسی به تایبه‌ت له زانستگاکانی گه‌وره‌ی جیهاندا وه‌ک وانه‌یه‌ک پله‌ی زانستی دوکتۆرای پێ وه‌رده‌گرترێ، جیهانی ئه‌ورۆ زۆر به توندی و تیژی و هه‌زینه‌یه‌کی یه‌ک جار زۆریان بۆ به‌ربه‌رکانی و ته‌نانه‌ت بن بڕ کردنی تیرۆر ته‌رخان کردوه، دیتمان له هه‌موو تیرۆره‌انه‌ی که له جیهاندا ده‌گه‌نه ئه‌نجام ، زۆر به خێرای له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدان و حکه‌مه‌ته‌کان و که‌سایه‌ته‌کان مه‌حکووم ده‌کرێت ، وه‌ک ئاگادارن تیرۆری ئه‌و جاره‌ی مه‌هاباد : له لایه‌ن وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ، به زووترین کات مه‌حکوم کرا و شه‌خسی هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریکا به زووترین کات پێش هه‌مو وڵاتێک راگه‌نراوی بڵاو کرده‌وه، هه‌ر وه‌ها ده‌وله‌ته‌کانیی فه‌رانسه وئینگلیس و ئه‌ڵمان و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رکوماری عیراق و به گشتی ته‌واوی جیهانی ئازاد به کرده‌وه‌یه‌کی دژی ئینسانیان زانی و مه‌حکومیان کرد .

جێگای سه‌ر سوورمان بوو، بۆ وێنه‌ر وقسه‌که‌ری حدکا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات کاک حه‌سه‌نی شه‌ره‌فی له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی تیشک وا به خشکه و خوار و پێچه ، گه‌مه‌کردن به وشه وئه‌ولا ئه‌ولاکردنی، لێک هه‌لاواردنی میله‌ت ودابه‌ش کردنی کوژراوی ئاسایی و نائاسای ، خۆی له خۆیدا بۆ هه‌موو بینه‌رێک جێگای پرسیار بوو بۆ ته‌نیا ئه‌وه حیزب دێموکراته وا به نا رێکی وه‌ک تارمای سێبه‌ری دز و مجرم به ئینشایه‌کی ترسه‌نۆکانه‌ی کاک حه‌سه‌ن شه‌ره‌فیانه ( کاک حه‌سه‌ن ئاسایی ) وه‌ها بازی ده‌گه‌ڵ که‌لیمات بکات ، که هه‌ر مه‌علووم نه‌بوو که ئایا له ئاخری دا مه‌حکوومی کرد یان نا ،به‌ڵی بیستم ده‌ڵێن مه‌حکومی کرد به‌ڵام ، مه‌حکومێکی واش نا . من نوسه‌ری ئه‌و دێرانه ناچار بووم که خه‌ڵکی به شه‌رفی کوردستان ئاگار به‌که‌م که ئه‌وه سیاسه‌تی حدکا نیه ،ئه‌وه راسته‌خۆ بیر و باوه‌ری نوێنه‌ری حیزبه له لایه‌ک ، له لای دیکه کاک حه‌سه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب ناسراوه، و هه‌مویان به وردی کاک حه‌سه‌ن ده‌ناسن و هیچ بایخی به وته و قه‌ول به‌ڵێنی ناده‌ن ، له ناو هه‌ر مێحفل و ئیجتماعی حیزبی دا کاتێک ناوی کاک حه‌سه‌ن ببیسن ، یان به هۆیه‌ک خاتره‌یه‌ک باس به‌که‌ن ، تا کوو ناوی کاک حه‌سه‌ن هات ، به تێکرای له پرقه‌ی ( فشقه‌ی ) پێکه‌نین ده‌ده‌ن ، ده‌له‌ن کاک حه‌سه‌ن ،،،هاهاها به کوردی و کرمانجی کاک حه‌سه‌ن هیچ حیسابی بۆ ناکه‌ن ، به‌ڵام که ئێستا بۆته جێگری سکریتێری حیزب له سایه‌ی له‌ت بوونی حیزبه نه‌ک متمانه‌ی ئه‌ندامانی حیزب به کاک حه‌سه‌نی ئاسایی ، له کۆنه کوتوویانه: ئه‌گه‌ر مووڵا نه‌بوو به که‌له‌شێر ده‌ڵێن ئه‌بولقاسم.
له کۆتای دا داوا له خه‌ڵکی کوردستان و کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب (حدکا) ده‌که‌م ،حیسابی کاک حه‌سه‌ن ده‌گه‌ڵ سیاسه‌ت درووست و شۆرشگێرانه‌ی حیزب مه‌کن ، کاک حه‌سه‌ن له دادگای خه‌ڵک ده‌ترسێ چونکه له زمانی حکمرانی کاک حه‌سه‌ندا ناوچه‌ی مه‌هاباد شاهیدی ده‌یان ترۆر له شار وگونده‌کانی بووه و هه‌روه‌ها ئاواره‌کردنی سه‌دان مال و هه‌زاران که‌س، که به ناچاری رویان ده حکومه‌ت کردوه و حکومه‌تێش ئه‌و هه‌له‌ی قۆسته‌وه و بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی سیاسه‌ته‌کانی خۆی له ناوچه دا که‌لکی لێ وه‌رگرتن، هیوادارم کاک حه‌سه‌ن سابتی بکات که بێ تاوانه و بوێرانه خۆی بۆ دادگایه‌کی عادل له پێش چاوی خه‌ڵکی کوردستان دا ببینێته‌وه ، ده‌نا تا ئه‌وکات قسه‌کانی کاک حه‌سه‌ن وه‌ک تاوانبارێک شه‌ریکی ترۆریستان دیته به‌ر چاو ، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و شک و گومانه درووست ده‌بێت که بۆ کاک حه‌سه‌ن به راشکاوی ترۆری مه‌هابادی به ئاسایی له قه‌له‌م دا .( کۆتایی)