کاک ئه‌میری قازی رووی بێ پوولی ره‌ش بێت
نووسینی : مامه‌ند خدری
هه‌یاران کاک ئه‌میر له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی ئاسو سات ده‌رکه‌وه‌ت ،له لام زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره بوو بۆ شاعیر و ئه‌دیبی خۆشه‌ویستی گه‌ڵ وه‌ک کاک ناسری حیسامی وا به روونی خه‌ریکی فرۆشتنی کتێبی کاک ئه‌میر بوو ؟ یانی کاک ناسر له ده‌وله‌مه‌ند کردنی پارتی سه‌ربه‌خۆی کاک ئه‌میر ، ئه‌دی ؟قه‌ت باوه‌ر ناکه‌م ، به‌ڵام بۆ ؟ئه‌و بۆیه ، بۆ کاک ناسر ده‌گره‌ێته‌وه ، من هه‌ر ئه‌به‌داو ئه‌به‌د باسی ناکه‌م .
کاک ئه‌میر خۆی به نیاری دوکتور قاسملوو دانا‌و کوتی ئه‌و تووده‌یی بوو ، به‌ڵام کاک ئه‌میر ته‌واوی ژیانی سیاسی ده‌گه‌ڵ دکتور بوو ، خۆ بۆ تاقه جارێکیش خۆی ده‌رنه‌خست ، ئه‌و کات که وه‌ده‌نگ هات زۆر دره‌نگ بوو چونکه هیچ رێگایه‌ک نه‌مابوو ، له سه‌ر سه‌فه‌ر بوو سه‌رفه‌ری یه‌کجاری، هه‌ڵبه‌ت رووداوه ناشیرنه‌کانی کاک ئه‌میر روویان دابوو ، جێگای له کوردستان دا پێ ته‌نگ ببوو .
کاک ئه‌میر فکری تازه‌ی بۆ وه‌دست هێنانی ئامانجه‌کانی بۆ بازنشته‌گی دۆزیوه‌ته‌وه ، جا بۆیه خۆی وه‌ک شییری پاک نشان ده‌دا که ئه‌نه‌هوو قه‌ت به دژی بارزانی پیلانی نه‌گێراوه ، چوونکه راست ناکات ،له نێوه‌رووکی قسه‌کانی دا ده‌رده‌که‌وت که ئه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر وه‌ک مرڤه به‌که‌لکه‌کان بۆ شۆرش باوه‌ڕی پێ کردبوون ئه‌و وه‌ک ئینسانی ساویلکه ناوی بردن وه‌ک هه‌مزه‌ی حه‌سه‌ناغا، ته‌نانه‌ت وای باس کرد،له هه‌مزاغا دڵپیسی له خانه‌واده‌که‌ی داکات ، ئه‌گه‌ر وه‌ک بنه‌ماله‌ی شه‌هید پێشه وا حورمه‌تی گیراوه نان و خوانی باشی خواردوه ، ئه‌وه نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌و بووه به‌ڵکه بۆ هه‌موو مییوانان وه‌ک یه‌ک رێز داندراوه ،ئه‌وه‌ش سوونه‌تێکی کورده‌واریه ، دیاره تۆش خۆت بۆ نه‌گیرا وه‌ک که‌ریمی حسامی ئه‌وه‌ی له رووی ئینسانیه‌وه خزمه‌تی به کورد کردبێ ده‌بێ به جۆرێک وه‌ک خۆتان بیناسێنن، ئه‌وه خسله‌تی به‌ناو ئه‌و شۆرشگێرانه‌یه له به فیتی بێگانه خۆیان له ناو رییزی شۆرشی میله‌تی کورد دا خزاندوه؛
کاک ئه‌میر وه‌ک مندالێکی ساویلکه وه‌ک حکایه‌تی به درۆ ساز بدات 24 رۆژ له هوتێڵ ماوه‌ته‌وه ، له ناکاوو کاک ئه‌حمه‌د تۆفیقی نه‌مر له سه‌ر سه‌ری راوه‌ستاوه، کوتی هه‌سته له خه‌وو ئه‌وه منم ، ئه‌للاهو ئه‌کبه‌ر، ته‌کوو ماڵت نه‌شێوێ ، حه‌ک های حه‌ک. کاک ئه‌میر ئه‌وه ته‌له‌فزیۆنه خه‌ڵکی ئیستا هه‌موو هه‌مو ژیڕن مووی سپی له دا دبیینن ، ئه‌دی هاتوو کتێبه‌که‌ت بڵاو بۆوه ده‌بێ چت نووسیبێ؟
ئه‌وه‌ی من باسی ده‌که‌م ئه‌وه لێلێن لۆ لۆیه‌کان ماون ، با کتێبه‌م ده‌ست که‌وێ ئه‌و کات بۆت باشتر شێ ده‌که‌مه‌وه.
بۆ راسته‌و خۆ ناله‌یی کاکه من ئا ئا ، بنه‌ماله‌ی بارزانی وه‌ک خسله‌ت کوردانه، خۆیان به مه‌سئوول ده‌زانن و ده‌رگایان بۆ خه‌ڵکی لێ قه‌وماو موحتاج کراوه راده‌گڕن ،من دڵنیام که ناهوومێدتان ناکه‌ن .
قسه‌یه‌ک بۆ قازیه‌کان:
بنه‌ماله‌ی قازی وه‌ک خانه‌واده‌ێکی ناسراوی کورد ئه‌رکی سه‌ر شانیانه که هه‌ر که‌سێک به هه‌ر ناوێک و ئامانجێک بیهه‌وێت سنووری مه‌زنایه‌تیان ببه‌زێنێت ده‌بێ سه‌رکۆنه‌ی بکه‌ن .







