هه‌مزاغای مه‌نگور


هه‌مزاغای مه‌نگور
حەمزە ئاغا مەنگۆر رێبەری ھۆزی مەنگۆر، یەکێک لە خەباتکارانی مەزنی چەرخی خۆی بوو. 
بە ھۆی شوێنی ستراتێژیکی لە نێوان سنوری ئێران و دەوڵەتی عوسمانی، ھۆزی مەنگۆر ھەمیشە لە ژێر ھەرەشە و پەلامارەکانی سپاکانی دەوڵەتی عوسمانی و شای ئێران بوو. لە رووبەروو بوونەوە لەگەڵ دوژمنان، حەمزە ئاغا تێکۆشان و خۆراگیری ھەڵبژارد. ئەو دەستی دایە دەستی شێخ عوبەیدووڵای نەھری و لە شۆرشەکەی ئەو بەشداری و ھاریکاری کرد. ھەمزە ئاخا ھەموو ھێز و توواناکانی خۆی خستە گەڕ بۆ پالپشتی کردن لە شۆرشەکە ھەتا سەرکەوتن.
لە سالی ١٨٨٠، سپای ئێران بە بییانووی کۆکردنەوەی باج و مالیات ھێرشی کردە سەر کوردستان. ئەمە لە ئاکام دا بوو بە ھۆی شۆرشی شێخ ئوبەیدووڵا. حەمزە ئاغا لەگەل ٥٠٠٠ شەڕوانی دلێری خۆی ھاتە ھانای شێخەوە، و ھەندێک چالاکی سەربازی سەرکەوتووی لەگەل شێخ عەبدولقادر، کوڕی شێخ عوبەیدووڵا ئەنجام دا. ئەوان زۆرێک لە ناوچەکانیان ڕزگار کرد. ئەو سەرکەوتنانە بوو بە ھۆی نیگەرانی دەسەڵاتدارانی تاران و ستەنبۆل. ھەر بۆیە دوژمنان کەوتنە سەوارەتی پلانێک بۆ سەرکوتکردنی ئەو شۆرشە.
ھێزەکانی دوژمن، بە یارمەتی بریتانیا، رووسیا و نەمسا، پەرچەھەلمەتی خۆیان دەست پێ کرد. لە نۆڤەمبەری ١٨٨٠، ھێزەکانی شێخ عوبەیدووڵاھ ناچار کران کە شارەکانی ورمێ و تەورێز بکێشنەوە.
سەرەرای ئەمە، ھەندێک لە شەڕوانەکان خەیانەتیان کرد بە شێخ و پاڵیان دا بە ھێزەکانی دوژمنەوە. بەڵام حەمزە ئاغا ڵەگەڵ شێخ عوبەیدووڵاھ مایەوە و ھەتا شەھید بوون درێژەی دا بە خەباتی خۆی.
سەرچاوەکان
·ئه‌و نوسراوه‌یه‌ له‌(halbast)وه‌رگیراوه‌

http://halbast.net/nwe/index.php?option=com_content&view=article&id=14&catid=14&Itemid=41