ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌هاباد سیناریۆیه‌كی رژیم بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاواوه دووبه‌ره‌كی له‌نێو خه‌ڵكی كوردستان
ئا: په‌رویز ره‌حیمزاده
به پێی دوایین هه‌واڵه فه‌رمیه‌كان، له درێژه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه‌ی كه له كاتی رژه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌هاباد لانیكه‌م 12 كه‌س كوژران‌و 81 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌م رێ‌وره‌سمه به بۆنه‌ی ده‌سپێكردنی ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق به‌ڕێوه‌چوو، كه هه‌موو ساڵێك له رۆژی 31ی خه‌رمانان‌و هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنی شه‌ڕی نێوان دوو وڵات له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه رژه‌یه‌كی نیزامی ئه‌نجام ده‌درێت.
ئۆستانداری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا له وتوووێژێك له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌كان وتی، حیزبه‌كانی نه‌یاری رژیم‌و ده‌ست‌و پێوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا‌و ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوایی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م كاره‌ساته‌ن. به‌ڵام هیلاری كلینتۆن وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یانییه‌یه‌كدا له په‌ڕاوێزی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له نیۆیۆرك رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له رێ‌و ره‌سمی رژه‌ی هێزه‌نیزامیه‌كانی رژیم له شاری مه‌هاباد كه بووه هۆی كوژرانی شارۆمه‌ندانی ئه‌م شاره كرده‌وه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌و دوور له بنه‌ماكانی ئینسانیه‌و ئێمه سه‌ره‌خۆشی خۆمان به بۆنه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته‌و بریندارانی ئه‌م رووداوه دڵته‌زێنه ده‌رده‌بڕین.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان به ده‌ركردنی راگه‌یاندنێك سه‌ره‌ڕای مه‌حكووم كردنی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه، بكه‌رانی ئه‌م جینایه‌ته‌یان سه‌ركۆنه كردوو جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێت له‌م كه‌ش‌و هه‌وادا كه‌ڵكی نابه‌جێ له بیر‌و روانگه‌ی خه‌ڵك وه‌ربگرێت‌و ئه‌م ته‌قینه‌وه بخاته ئه‌ستۆی حیزبه‌كوردیه‌كانی نه‌یاری رژیم. به‌ڵام سه‌رجه‌م حیزبه‌كانی كوردستان ئه‌م تۆمه‌ته‌یان به توندی ره‌تكرده‌وه‌و له دژكرده‌وه به‌م پڕوپاگه‌ندانه، رژیمی كۆماری ئیسلامیان به هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی كه‌ش‌و هه‌وای ئه‌منیه‌تی‌و نیزامی له كوردستان مه‌حكووم كرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌وڵێكی كۆماری ئیسلامیه بۆ خه‌وشداركردنی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان كه زیاتر له سێ ده‌هه‌یه به بێ كه‌ڵك وه‌رگرتن له هیچ جۆره ئامرازێكی نامرۆڤانه‌و ته‌نیا به پشت به‌ستن به وره‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان‌و لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌م وڵاته، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی‌و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مافی چاره‌ی خۆنووسین خه‌بات ده‌كات. ئه‌م بۆمبه له شوێنێكدا دانرابوو كه جێگه‌ی راوه‌ستانی ژنانێك بوو كه ته‌نیا بۆ چاولێكردنی رژه‌ی هێزه‌كانی رژیم له‌م شوێنه راوه‌ستابوون‌و دواتر به هۆی ئه‌وه‌یكه ئه‌و بۆمبه به قه‌د دارێكه‌وه به‌سترابوو، 10 ژن له به‌شی سه‌ریانه‌وه به توندی برینداربوون‌و به‌خێرایی گیانیان له‌ده‌ستدا. یه‌كێك له‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه باسی لێده‌كرێت، مه‌سه‌له‌ی دانانی ئه‌م بۆمبه له لایه‌ن گروپی توندڕه‌وی سه‌له‌فیه‌وه بووه. ئه‌م ئه‌گه‌ره زۆر به هێز نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌له‌فیه‌كان به گشتی له شاره‌كانی باشوری كوردستان وه‌كوو سنه، مه‌ریوان‌و جوانڕۆ چالاكیه‌كی زیاتریان هه‌یه‌و له ساڵه‌كانی رابردوودا مه‌هاباد یه‌كێك له‌و شارانه‌ی بووه كه گروپی توندڕه‌وی سه‌له‌فی كه‌مترین پێگه‌ی له‌م شاره بووه‌و هیچكات مه‌ترسیه‌كی جیددی نه‌بووه بۆ سه‌ر بواری ئاسایشی شارۆمه‌ندانی مه‌هابادی.
به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی دیكه ئه‌وه‌یكه پێده‌چێت قبووڵكردنه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی ئاسایی هه‌ندێك دژوار بێت، ئه‌ویش پیلانێكی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌م ته‌قینه‌وه له شاری مه‌هاباد وه‌كوو یه‌كێك له شاره هه‌ره گرینگ‌و سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێران.
شاری مه‌هاباد له روانگه‌ی مێژوویی‌و سیاسیه‌وه خاوه‌نی گرینگیه‌كی تایبه‌تیه. هه‌م كۆماری مه‌هاباد به رێبه‌ری قازی محه‌مه‌د له‌م ناوچه‌دا پای گرت‌و هه‌م زۆرترین بزوتنه‌وه‌كان، ناڕه‌زایه‌تی‌و دژكرده‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رانبه‌ر زوڵم‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی رژیمی كۆماری ئیسلامی، له‌شاری مه‌هاباد رێبه‌ری ده‌كرا. واته كۆنتڕۆڵكردنی شاری مه‌هاباد به جۆرێ كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رجه‌م كوردستانه. هه‌ستانی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد له ناڕه‌زایه‌تی به كوشتنی شوانه‌ی سه‌ی قادری له‌م شاره ساڵی 1384 بووه هۆی ده‌سپێكی زنجیره‌یه‌ك ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاو كه سه‌رجه‌م هه‌موو شاره‌كانی كوردستانه‌ی گرته‌وه‌و كۆتایی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه گه‌یشته شاری كرماشان. هه‌ر بۆیه هه‌ڵبژاردنی شاری مه‌هاباد بۆ ئه‌م كرده‌وه دزێوه گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ پیلانگێڕی رژیمی كۆماری ئیسلامی له كوردستان. له‌م ته‌قینه‌وه‌ی شاری مه‌هاباد به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه بڵاو بوونه‌وه به‌شی هه‌ره زۆری قوربانیانی ئه‌م رووداوه ژنان‌و منداڵان بوون. ئێستا ئه‌و پرسیاره دێته ئاراوه كه بۆچی له‌م رووداوه‌دا ته‌نیا ژنان‌و منداڵان یان باشتر وایه بڵێین خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی ئه‌م كاره‌ساته؟
ئه‌گه‌ر ئێمه ئێمه پێمانوابێت كه ده‌ست‌و پێوه‌ندیه‌كانی رژیم له‌م ته‌قینه‌وه‌دا ده‌ستیان هه‌بووه، هه‌ندێك روانگه‌ی دێته پێشه‌وه:
1_رژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌میشه نیگه‌رانی ئه‌وه بووه كه خێڵی مه‌نگوور كه ساڵه‌هایه هاوكاری‌و یارمه‌تی ئه‌م رژیمه‌یان داوه، ده‌ست له هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌م رژیمه هه‌ڵبگرن. هه‌ر بۆیه ئه‌م ته‌قینه‌وه خێڵه‌كان مه‌نگور هانده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هاوكاری نیزامی خۆیان به قازانجی رژیم‌و دژی هێزه‌سیاسیه‌كان‌و ره‌وتی كوردیه‌كانی نه‌یاری رژیم نوێ بكه‌نه‌وه.
2_قوربانیكرانی ژنان‌و منداڵان له‌گه‌ڵ دژكرده‌وه‌یه‌كی مه‌نفی‌و نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌وڕوو بووه‌و له‌م نێوه‌دا ده‌سه‌ڵاتی رژیم هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا كه حیزب كوردیه‌كانی نه‌یاری رژیم به‌م كاره‌ساته تاوانبار بكات‌و هه‌ستی خه‌ڵك دژی حیزه‌كانی كوردستان هه‌ڵبخڕێنێت.
3_رژیمی كۆماری ئیسلامی زۆر نیگه‌رانی پێوه‌ندی حیزبه سیاسیه كوردیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكایه. به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیار بێت شه‌ڕێك له ناوچه‌كه‌دا بێـته ئاراوه. هه‌ر بۆیه ئه‌مریكا ئاماده نیه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپ‌و لایه‌نانه هاوكاری بكات كه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت كاتی رووبه‌ڕوو بوونه له‌گه‌ڵ رژیمی ئێران. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه چه‌ند كاتژمێر دوای ئه‌م ته‌قینه‌وه، ئه‌مریكا ئه‌م كرده‌وه‌ی تیرۆریستیه‌ی به توندی مه‌حكووم كرد.
4_له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رژیمی ئێران به بیانووی ئه‌م ته‌قینه‌وه، گوشاره‌كانی خۆی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و رۆژنامه‌نووسان زیاتر ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات كه رێبه‌رانی حیزبه سیاسی كوردیه‌كان له به‌ر چاوی خه‌ڵكی خه‌وشدار بكات. ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی تێڕامانه، ناكۆكی نێوان وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و سپا له كوردستان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی گشتی، سپا‌و وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له زۆر مه‌سه‌له‌دا، شێوه‌گه‌لی جیاواز به كارده‌هێنن‌و جاروباری دژایه‌تی یه‌كتر ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت له‌م كه‌ش‌و هه‌وا سیاسیه‌ی كوردستان. سپا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه ده‌بێ به توندترین شێوه ناڕازیان سه‌ركوت بكه‌ن. به‌ڵام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م كاره‌ساته‌ی شاری مه‌هاباد‌و گیان له‌ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێك مرۆڤی بێ‌تاوان، ئه‌وه‌یكه روون‌و ئاشكرایه له ئاكامی ئه‌م رووداوه‌دا ده‌سه‌ڵاتی نیزامی‌و ئه‌منیه‌تی سپا له كوردستان به‌هێزتر ده‌بێ‌و له‌مه‌ودوا ده‌ستی سپا بۆ سه‌ركوتێكی خوێناویتر‌و به‌ربڵاو ئاوه‌ڵاتر ده‌بێت.
ئه‌و بابه‌ته له سایتی کۆمه‌له‌ی زحمه‌تکێشانی کوردستان وه‌رگیراوه








