ڕاپه‌ڕینى کورده‌کانى مه‌نگور 1928-1929/ د. یاسین سه‌رده‌شتی
بدست ویبلاگی هەنــــدەران
پێشه‌کى: سه‌ره‌تا ده‌بێت ئاماژه به‌و ڕاستییه بدرێت که دامه‌زراندنى ڕ‌ژێمى شاهه نشاهى په‌هله‌وى له ئێران ساڵى 1925 و هه‌وڵه‌کانى ڕه‌زاشا بۆ چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى و مۆدێرنکردنى ده‌وڵه‌ت و به‌ڕۆژئاوایى کردنى کۆمه‌ڵگاى ئێرانى قۆناغێکى گرنگ له مێژووى ئێرانى نوىَ و هاوچه‌رخ پێکدێنێت، یه‌کێک له‌و بڕیارانه‌ى که له بوارى کۆمه‌ڵایه‌تیدا له لایه‌ن حکومه‌تى ئێرانه‌وه ساڵى 1928 ز ده‌رکرا بڕیارى قه‌ده‌غه کردنى پۆشینى جل و به‌رگى میللى و له جیاتى له به‌رکردنى به‌رگى ئه‌وروپى و له سه‌رنانى کڵاوى په‌هله‌وى بوو، ئه‌م بابه‌ته‌ى به‌رده‌ست لێکۆلێنه‌وه‌یه که تیشک ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ى که کاردانه‌وه‌ى گه‌لى کورد له ئێران به‌رامبه‌ر به‌م بڕیاره‌و شێوازى پیاده‌کردنى ده‌خه‌نه به رچاو، ئه‌و کاردانه‌وه‌یه‌ى که به‌بڕواى ئێمه تاکو ئێستا به شێوازێکى ئه‌کادیمییانه و بابه‌تیانه و سه‌ر به‌خۆ لێینه کۆڵراوه‌ته وه‌و هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنى لایه‌نه جیاوازه‌کانى نه‌دراوه ، جگه له‌وه‌ى ئه‌م لێکۆلێنه‌وه‌یه یه‌که‌مجاره به‌زمانى کوردى و به‌م به‌رفراوانییه له سه‌ر ئه‌و کاردانه‌وه‌یه بنووسرێت.ڕ‌ژێمى ئێران وبڕیارى قه‌ده‌غه‌کردنى پۆشاکى میللى:
ده‌توانرێت کوده‌تاى شوباتى ساڵى 1921ز به ڕابه‌رایه‌تى ڕه‌زاخان، به‌سه‌ره‌تاى ڕاسته‌قینه‌ى کۆتایهاتنى ده‌سه‌ڵاتى خێزانى قاجارییه‌ه‌کان (1796? 1925) له ئێران دابنرێت، ئه‌م کوده‌تایه هه‌لێکى باشى بۆ ڕه‌زاخان رَه‌خساند تا سوود له هه‌لومه‌رجى ده‌ره‌وه وناوه‌وه‌ى ئیران ببینێت و کار بۆ به‌دێهێنانى ئامانجه تایبه‌تیه‌کانى خۆى بکات ، که بریتى بوو له سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵات و حوکمى تاکڕه‌و و بۆ خۆ مسۆگه‌ر کردنى کورسى پاشایه‌تى له ئێران، له‌وه‌ش زیاتر پىَى وابوو که به‌ده‌ستهێنانى هێز تاکه ئامرازى به‌دیهێنانى ئاواته‌کانێتى، هه‌ر بۆیه ڕه‌زاخان دواى کوده‌تا له گه‌ڵ پله‌ى سه‌رۆک وه‌زیران دا وه‌زاره‌تى جه‌نگیشى بۆ خۆى قۆرخ کرد‌و واشى پیشان ده‌دا که ته‌نها ئه‌وه که ده‌توانێت ئێران له پاره بوون ودابه‌شکردن ڕزگار بکات و هه‌موو بزاڤه سه‌ر به‌خۆیى و ڕزگار یخوازه‌کانى نه‌ته‌وه نه‌فارسه‌کانى ئێران دامرکێنێته‌وه و دژى ئه‌و شه‌پۆله شۆڕشگێڕانه‌یه بووه‌ستىَ که یه‌کێتى سیاسى ئێرانى خستۆته مه‌ترسییه‌وه.(1)

شایه‌نى باسه ڕه‌زاخان مه‌سه‌له‌ى پته‌و کردنى بنه‌ماکانى کۆمه‌ڵگاى له ئێران به‌یه‌کێک له کۆڵه‌که‌کانى سیاسه‌تى ناو خۆیى ده‌زانى و بڕواشى وابوو که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕێخۆشکه‌رێک ده‌بێت بۆگه‌یشتنه کورسى پاشایه‌تى، بىَگومان له‌م بواره‌ش دا مه‌سه‌له‌ى بوونى نه‌ته‌وه نه‌فارسه‌کانى ئێران و سروشتى عه‌شیره‌تى گه‌لانى ئێرانى وه‌ک دوو مه‌سه‌له‌ى گرنگ و پڕبایه‌خ سه‌رنجى ڕاده‌کێشا و پیلانى ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌یان به‌شێکى مه‌زنى پرۆگرامه‌کانى ئاینده‌ى داگیر کردبوو(2)، له لایه‌کى دىیه‌وه چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى به‌سه‌ر ولایات و ناوچه جیاوازه‌کانى ئێرانداخزمه‌تێکى گه‌وره‌ى چینى بورجواى تازه پێگه‌یشتوو مڵکداره نیمچه ده‌ره‌به‌گ و ئه‌ریستۆ کراته فارسه‌کانى ده‌کرد، ئه‌وان که ڕه‌زاخانیان به نوێنه‌رو پارێزه‌رى به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌زانى، به دڵ پالێشتى هه‌نگاوه‌کانیان ده‌کرد به‌تایبه‌تى له بوارى نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان و ژیانى عه‌شیره‌تى له ئێران که ڕێخراوه چه‌کداره‌کانیان وه‌ک ده‌وڵه‌ت له ناوده‌وله‌ت دا خۆى ده‌نواند، هه‌روه‌ها بۆچونه‌کانى ڕه‌زاخانیان ده‌سه‌لماند که سروشتى عه‌شیره‌تى و بوونى جیاوازیى میللى ئاسته‌نگى مه‌زنن له‌به‌ر گه‌شه‌کردن و به‌ره‌و پێشه‌وه چونى وڵات و مانه‌وه‌یان ده‌بێته قوڵبوونه‌وه‌ى دابونه‌ریته کۆن وبىَ که‌ڵکه‌کان و لاوازى هێزى به‌رهه‌مهێنان و له یاساده‌رچوون (3).
به‌م شێوه‌یه گۆڕینى ئه‌م واقیعه‌ى کۆمه‌ڵگاى ئێرانى و چاکردنى لایه‌نه ناسازه‌کانى پێویستى به‌هه‌ناسه‌یه‌کى درێژ‌و پلانى گونجاو وزانستیا نه‌هه‌بوو که ڕه‌زاخانى لىَ بىَبه‌ش بوو، هه‌روه‌ک لنشوڤسکى ده‌لێت ((ئاشکرایه هه‌وڵى مۆدێرن کردنى ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگاى ئێرانى ئه‌رکێکى گران بوو که ووردبینییه‌کى مه‌زنى ده‌ویست به‌هۆى ڕه‌وشه‌دواکه وتوه‌که‌ى ئێران، ئه‌توانرێت که که‌سایه‌تییه‌کى سه‌ربازى تووند‌و تیژى وه‌ک ڕه‌زاشا له ئاستى شان خستنه ژێر بارى ئه‌م ئه‌رکه‌دا نه‌بوو، چونکه له‌م بواره‌دا خاوه‌نى دید و فه‌لسه‌فه‌یه‌کى ئاشکرا نه‌بوو)) (4)، به پێچه‌وانه‌وه ڕه‌زاخان ڕێبازى هێزو به‌کارهیناتى تووند‌و تیژى گرته‌به‌ر تامه‌سه‌له‌کان یه‌کاڵابکاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه که‌وته بایه‌خ پێدانێکى زۆر به ده‌زگاى سه‌ربازى و سوپا، سه‌ر له نوىَ ڕیخستنه‌وه و پڕچه‌ک کردنى به چه‌کى نوىَ، به‌رز کردنه‌وه‌ى ئاستى جه‌نگى و خه‌رج کردنى پاره‌و پولێکى زۆر بۆ زامن کردنى پێویستیه‌کانى، که‌بىَ گومان حکومه‌تى ئینگلیز ڕۆڵى مه‌زنى له‌م بواره دابینى.
له ڕاستى دا سیاسه‌تى ڕه‌زاخان بۆ لاواز کردن و له ناو بردنى ده‌سه‌ڵاتى عه‌شیره‌ته‌کان له ئێران‌دا دوو ڕوخسارى گرته خۆ، یه‌که‌میان په‌لاماردانى سه‌ربازى عه‌شیره‌ته بچوکه‌کان و چه‌ککردینان و سه‌پاندنى پاره‌و باجێکى زۆر به سه‌ریان دا‌و سه‌رپىَ شۆڕکردنیان بۆ ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ند (5)، به‌ڵام به‌رامبه‌ر عه‌شیره مه‌زنه‌کان سیاسه‌تى نانه‌وه‌ى ئاگرى دووبه‌ره‌کى و ئاژاوه‌ى له نێوانیان داگرته به‌ر تا دواتر لاواز کردنیان و له ناو بردنیان ئاسان بێت به‌ده‌سته‌وه (6)، هه‌روه‌ها لێره‌دا پێۆیسته ڕاستیه‌کى تریش بووترێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕه‌زاخان ته‌نها دانى به بوونى نه‌ته‌وه‌ى فارس له ئێران داده‌نا و دواى چونه‌سه‌ر کورسى پاشایه‌تى له ساڵى 1925ز دا بڕیارىدا که ده‌وڵه‌تى قاجارى که له چه‌ند نه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌زو زمانى جیاوازپێک ده‌هات بگۆڕێت بۆ ئێرانێکى یه‌کگر توو له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه، به‌واتایه‌کى تر هه‌وڵى دامه‌زراندن و بنیاتنانى ده‌وڵه‌تێکى فارسى تۆتالیتریالى ده‌دا که له ڕىَى ئاگرو ئاسن و زۆر داربیه‌وه نه‌ته‌وه‌کانى تر له بۆته‌ى فارس دا بتوێنێته‌وه (7).

له‌و کاته‌دا ده‌زگاکانى ڕاگه‌یاندنى حکومه‌تى ئێرانى به گه‌رمى ده‌هۆڵیان بۆ ئه‌م سیاسه‌ته‌ى ڕه‌زاشا ده‌کوتا، گۆڤارى (اینده) له ساڵى 1925 دا نووسیویه‌تى ((پێویسته له سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ى مێژووى ئێران و زمانى فارسى و ئاینیان لابه‌رزو مه‌زنه باش بزانن که به‌لاواز بون و که مکردنه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى ئێرانى زۆر زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن، هه‌تا هاوڵاتیان به پله‌ى یه‌که‌م خۆ به ئێرانى نه‌زانن و خۆیان به کورد‌و تورک و عه‌ره‌ب بزانن، ڕووخان و مه‌ترسى هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌کات، له به‌ر ئه‌وه‌پێویسته خۆمان له زمانه ناوچه‌ییه‌کان و هه‌ست و سۆزى عه‌شایرى و هه‌رێمى ڕزگار که‌ین و دانیشتوانى ئێران بکه‌ینه یه‌ک میلله‌ت.)) (8). به‌م پىَیه زۆر له ڕۆژنامه‌کانى تر‌ى حکومه‌ت ئه‌م به‌یت بالۆره‌یان دوباره و چه‌ند باره ده‌کرده‌وه‌و بانگه‌شه‌ى تواندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌کانى تریان ده‌کرد و هه‌موو شتێکى فارسیان به نوىَ و هاوچه‌رخ داده‌ناو زمان و کلتور و داب و نه‌ریتى نه‌ته‌وه‌کانى تریان به دوا که‌وتوو له قه‌ڵه‌م ده‌دا.
یه‌کێک له‌و بڕیارانه‌ى که له بوارى کۆمه‌ڵایه‌تیدا و به مه‌به‌ستى یه‌کخستنى روخسارى دانیشتوان له لایه‌ن حکومه‌تى ئێرانه‌وه ده‌رچوو بڕیادى قه‌ده‌غه کردنى پۆشینى جل و به‌رگى میللى بوو له ساڵى 1928ز، به پىَى ئه‌م بریاره ده‌بوایه خه‌ڵک جل و به‌رگى خۆیان فڕىَ بده‌ن و به‌رگى ئه‌وروپى بپۆشن و کڵاوى په‌هله‌وى له سه‌ر بکه‌ن (9)، ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها له ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ت دا به‌ڵکو له سه‌رانسه‌رى ووڵات دا. ده‌رکردنى ئه‌م بڕیاره بوو به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ڕق و ناڕه‌زایى به‌شێکى زۆرى چین و توێژه‌کانى گه‌لانى ئێران به نه‌ته‌وه‌ى فارسیشه‌وه، ئه‌وانه‌ى ئه‌م بڕیاره‌یان به بڕیارێکى ملهوڕانه‌و دژ به داب و نه‌ریت و کلتورى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان ده‌زانى و ئاماده نه‌بوون بچنه ژێرى. حکومه‌تیش بۆ پیاده‌کردنى بڕیاره‌که که‌وته به‌کار هێنانى زۆر و توند‌و تیژى و کاره‌که‌ى خسته ئه‌ستوى ده‌زگاى (ئه‌منییه) و جه‌ندرمه‌ى شاره‌وانى واته پۆلیس(10).

حسێن فردوست که له‌و کاته‌دا ئه‌فسه‌رێکى باڵاى حکومه‌تى ئێران بو له یادداشته‌کانى خۆیدا بۆمان ده‌گێرێته‌وه که چۆن ده‌زگاى ئه‌منییه که‌و تبونه رَاوه‌دونانى دانیشتوان و جل و به‌رگى میللى خ-ه‌ڵکیان ده‌دڕاندو مێزه‌رو کڵاوه‌کانیان پىَ داده‌که‌ندن و ئازاریان ده‌دان (11)، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ((له شارى مه‌شهه‌د که سایه‌تییه‌کى ئاینى به ناوى (بهلول) دژى ئه‌م فه‌رمانه‌ى ڕه‌زاشا وه‌ستا و به تووندى که‌وته ڕه‌خنه‌لىَ گرتنى، له ئاکام دا هه‌ر زوو خه‌ڵکێکى زۆر له ده‌ورى کۆبونه‌وه، ئه‌وانه‌ى ڕقیان له ڕه‌فتاره دزێوه‌کانى ئه‌منییه هه‌ستا بوو، ئه‌م کۆمه‌ڵه بڕیاریان دا له حه‌ره‌مى حه‌زره‌تى ه هه‌ڵنه گیرىَ نه‌چنه ده‌ره‌وه‌و ئه‌و شوێنه چۆل نه‌که‌ن، دواى ئه‌وه‌ى سه‌ر له شکرى مه‌شهه‌د (ئیره‌ج مه‌گبوعى) شاى له‌م ڕووداوه ئاگادار کرده‌وه، شا فه‌رمانى پێ‌کرد که‌ده‌سته‌یه‌ک سه‌رباز بنێرێت، له سه‌ره‌تادا داواله خه‌لک بکرێت حه‌ره‌م چۆڵ که‌ن وبڵاوه‌ى لىَ بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا با ده‌ستیان لێنه‌پارێزىَ ? ئه‌م ڕووداوه بىَ خوێن رشتن کۆتایى نه‌هات و بووه هۆى کوژرانى (25) که‌س و بریندار بوونى(40) که‌س له به‌ستنشینان)) (12)
جێبه‌جێکردنى بریاره‌که له کوردستان:
لێره‌دا له‌وانه‌یه زۆر له راستى دور نه‌که‌وینه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌وڵه‌کانى حکومه‌تى ئێران بۆ سه‌پاندن و پیاده کردنى ئه‌م بڕیاره به‌سه‌ر گه‌لى کوردا مه‌ودایه‌کى تر‌و شێوازیکى تووند‌و تیژانه تر‌ى گرته خۆ که له دیدێکى شۆڤێنستانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵا و دور له ئامانجى ریفۆرمى کۆمه‌ڵایه‌تى خۆى ده‌نواند ، به‌ڵکو به مانایه‌کى دى خۆى له لێدان و له ناوبردنى ڕوخسارى کوردانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان ده‌بینیه‌وه، که ڕوویه‌کى ئاشکراى چه‌وسانه‌وه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى ده‌هێنایه گۆرىَ و ڕه‌نگه‌که‌شى تۆخ تر ده‌کرد ه‌وه ، جگه له‌وه‌ى بیانوویه‌کى چاکترى دایه ده‌ست ده‌زگا سه‌ر کۆتکه‌ره‌کانى ئێرانى له کوردستان تا به ئاره‌زووى خۆیان و بۆ سوودى تایبه‌تیان ئه‌م بڕیاره به‌سه‌ر خه‌ڵکى دا پیاده بکه‌ن.

هه‌ژار له (چێشتى مجێوردا) ئاماژه بۆ چۆنێتى جێبه جێکردنى ئه‌م بڕیاره له لایه‌ن ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانى حکومه‌ته‌وه له کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێت ((ته‌واو نازانم چ ساڵێک بوو، ده‌وڵه‌ت فه‌رمانى دابوو جگه له مه‌لاو فه‌قىَ، ده‌بىَ هه‌موو که‌س کڵاوى په‌هله‌وى له سه‌ر نىَ و مێزه‌رو جلى کوردى قه‌ده‌غه‌یه، مه‌لا و فه‌قێش ده‌بىَ کاغه‌زى حاکمى شاریان پىَ بێت که له کڵاو مه‌عافن، ئه‌و حوکمه بۆ پۆلیس و ده‌وڵه‌ت بازاڕێکى زۆر به قازانجى پێک هێنا بوو، هه‌ر که‌س تێۆڵه پشتێندێک، بزگوڕه مێزه‌رێک به قه‌دو سه‌ریه‌وه‌با، یان پانتۆل و رانگى نیفه‌ک شۆڕى کوردانه‌ى بوایه، به دار‌و قامچى به‌ر ده‌بوو نه گیانى و بىَ به‌رتیل ڕزگار بونى چه‌توون بوو(13) )). هه‌ر وه‌ها هه‌ژار له شوێنێکى تر‌ى ئه‌م کتێبه دا ده‌ڵێت ((ئه‌و ده‌مه‌ى که له (ته‌ره‌غه) ده‌ژیاین به ده‌ست ئه‌منییه و مه‌ئمورى ده‌وڵه‌ته‌وه ژیانمان جه حه‌نده‌م بوو، ئێمه که هه‌موو فه‌قیر بووین و به‌رتیلمان بۆ هه‌ڵنه‌ده‌سوڕا، ته‌واو له په‌ڕو پۆ ببووینه‌وه، له به‌ر چاوى من ئه‌وه نده‌یان به قامچى له فه‌قیرێک دا که وه‌زکى داودواى دوو ڕۆژمرد ))(14)
هه‌ر وه‌ها (توکلى) له یه‌کێک له کتێبه‌کانیدا ده‌ڵێت ((هه‌موو هێزه‌کانى جه‌ندرمه بۆ پیاده کردنى ئه‌م بڕیاره له کوردستاندا که‌وتبوونه گه‌ڕ، هه‌ر کوردێک جلى کوردى له‌به‌ر بوایه (5)تومان (3) ڕیاڵیان لىَ ده‌ستاند، ئه‌م پاره‌یه له‌و ده‌مه‌دا ئێجگار زۆر بوو، جه‌ندرمه له هه‌ر شوینێک یه‌کێکیان دیبا راست و راست ڕووتیان ده‌کرده‌وه، به‌م شێوه‌یه له ماوه‌یه‌کى که‌مدا پاره‌یه‌کى باشیان له‌و کورده هه‌ژارانه خڕ کرده‌وه ))(15). به‌م چه‌شنه بىَ دادى ئه‌م بڕیاره‌ى حکومه‌ت له لایه‌ک و شێوازى ناڕه‌وایانه‌ى سه‌پاندنى له لایه‌کى تره‌وه بووه هۆى به‌رز بوونه‌وه‌ى شه‌پۆلى ناڕه‌زایى و بێزارى خه‌ڵکى کوردستان و ته‌قینه‌وه‌ى ئاگرى ڕاپه‌ڕینێکى گه‌وره له ناوچه‌ى موکریان که پێشه‌وایه تییه‌که‌ى له لایه‌ن سوارانى ئازاى مه‌نگور و رابه‌رایه‌تییه که‌ى به ده‌ست (مه‌لا خه‌لیل) ى مه‌نگوره بوو.عه‌شیره‌تى مه‌نگور و پێشینه‌یه‌کى مێژوویى:
سه‌ره‌تا پێویسته بوو ترێت که مه‌نگور عه‌شیره‌تێکى گه‌وره و به‌ناو بانگى کوردستانى ڕۆژ هه‌ڵاته‌و زۆربه‌ى جار داینه مۆو سووته‌مه‌نى ڕاپه‌ڕینه‌کانى گه‌لى کوردى پێکهێناوه دژى رژێمه چه‌و سێنه‌ره‌کانى ئێران، ئه‌م عه‌شیره‌ته سه‌ر به‌کۆنفدراسێونى خێڵه‌کانى ( بلباس ، مامش ، پیران ، بالک وپشده‌ر ) بوون وله ناوچه‌یه‌کى فراوان داده‌ژیان که له باشورى سابلاغه‌وه درێژ ده‌بێته‌وه تا زنجیره چیایى (وه‌زنىَ) ، ئه‌و چیایانه ى که به درێژیى هه‌ر چوار وه‌رزى ساڵ به‌فریان پێوه‌یه ، به‌م جۆره ئه‌م عه‌شیره‌ته له ناوچه‌کانى (سابلاغ ، خانه ، سه‌رده‌شت و بۆکان ) نیشته‌جێن و زێد یان تا ناوچه‌کانى سنورى ئیران ? عێراق درێژده‌بێته‌وه(16) ، دکتۆر جوادى قازى ده‌رباره‌ى ڕۆڵه‌کانى مه‌نگور ده‌لێت : ((ئه‌مانه خودانى لاشه‌یه‌کى پته‌و به هێزن ، زۆر ئازا‌و چاونه‌ترسن وشانازى به خۆیانه وه ده‌که‌ن ،توانیویانه به باشى شێوازى سروشتى ژیان و داب نه‌ریتیان بپارێزن )) (17)

ژماره‌ى خێزانه‌کانى ئه‌م عه‌شیره‌ته له ساڵى 1892دا خۆى ده‌دا ىله پێنج هه‌زار(18) ، که‌چى له ساڵى 1934دا هه‌زار و پێنج سه‌د خێزانى لىَ ماوه‌ته‌وه(19) ، ئه‌مه‌ش ڕاسته خۆى سیاسه‌تى شۆفێنیانه‌ى حکومه‌تى ئیرانمان نیشان ده‌دات که تاچ رَاده‌یه‌ک بۆ پاکتاو کردنى ئه‌م عه‌شیره‌ته هه‌وڵى داوه‌و تا چه‌ندیش له هه‌وڵه‌کانى سه‌رکوتوو بووه ، چونکه ئه‌ندامان و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانى مه‌نگور ملیان بۆ سیاسه‌ته کانى حکومه‌تى ئیران نه ده‌داو زۆر جاریش به هۆى هه‌لۆێستى نه‌ته‌وه‌ایه‌تیان تووشى ڕاوودونانى ده‌سه‌لاتداران ده‌بوون ئه‌و کوشتن وبڕینه‌ى که کاربه ده‌ستانى حکومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌م عه‌شیره‌ته کردوویانه و ئه‌و تاڵان وبڕۆیه‌ى ماڵ وموڵک و مالاتى مه‌نگوره‌کانى له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ڕاستى ئه‌م ئاخاوتنه‌مان ده‌خاته به‌ر چاو، به جۆرێک که به شێکى ئه‌و ڕووداوه تراژیدیانه بوونه‌ته گۆرانى میللى وتا ئێستاش له سه‌ر زمانان ماون(20)
ئێمه له کاتێک له پێشینه‌ى مێژوویى وقوربانیدانى ئه‌م عه‌شیره‌ته و تاوانه‌کانى حکومه‌تى ئیران به‌رامبه‌رى ده‌دوێن نابێت به هیچ جۆرێک ڕووداى تیرۆرکردنى (باپیر ئاغاى یه‌که‌م) سه‌رۆکى ئه‌م عه‌شیره‌ته به ده‌ستى کار به‌ده‌ستى شارى )(مراغه) که (ئه‌حمه‌د خانى مقه‌ره‌م، بوو، له بیربکرێت(21) هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌و ڕۆڵه سه‌ربازییه مه‌زنه‌ى که عه‌شیره‌تى مه‌نگور به ڕابه‌ریه‌تى (هه‌مزه ئاغا ى مه‌نگور) دیوێتى له شۆرشى گه‌لى کورد له ساڵى 1880به سه‌رکردایه‌تى شێخ عوبێده‌ڵڵاى نه‌هرى که ئامانجى رزگار کردنى سه‌رانسه‌رى کوردستان و پێکهێنانى کوردستانێکى سه‌ربه خۆ بوو(22) ڕاستیه‌که گه‌واهى له مه‌زنى ئاستى به‌رگرى و قوربانیدانى مه‌نگوره‌کان ده‌دا،شایه‌نى باسه هه‌مزه ئاغا دواتر له سه‌رده‌ستى کاربه‌ده‌ستى سابلاغ (ئه‌میر ئه‌لینزام گه‌رووسى) به پیلانێکى نامه‌ردانه تیرۆر کرا(23)، له‌وه‌ش زیاتر سواره‌کانى مه‌نگور ڕۆڵێکى دیار و له به‌ر چاویان بینى له ڕاپه‌ڕینه رزگار یخوازه‌که‌ى (ئیسماعیل خانى سمکۆ) دا (1919 ? 1923)، ئه‌و سوارانه‌ى که له شه‌ڕى (میاندو ئاو ) دا که له نیسانى ساڵى 1922 دا قه‌وما و گه‌وره‌ترین شه‌ڕى ڕاپه‌ڕینه کانى سمکۆیه که‌سه‌ر که‌وتنى تیادا به‌دیهات، گورزێکى مه‌زنیان سره‌وانده سوپاى ئێرانى و سه‌رکرده‌ى گشتى هێزه‌کانى ئه‌و شه‌ڕه‌یان کوشت که ناوى (خاڵۆ قوربان) بوو، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌و ئه‌و ڕۆڵه دیاره‌ى سوارانى مه‌نگور و ئه‌و تێکشانه‌ى سوپاى ئێرانى بوونه گۆرانى میللى گاڵته جارى سه‌رزمانى منداڵانى کوردستان و تائێستاش له بیر خه‌ڵکى نه‌چوونه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ش دوو به‌یتێتى:((ئافه‌رین سواره ئه‌سڵه مه‌نگورى تاوت داخاڵۆو خاڵۆت زگ درَى
خاڵۆ قوربانى ردێن کلکه که‌ر هه‌سته له خۆت وامه‌نگورت هاته سه‌ر)) (24)
خاڵۆ قوربانى ردێن کلکه که‌ر هه‌سته له خۆت وامه‌نگورت هاته سه‌ر)) (24)
مه‌لا خه‌لیلى گۆڕهۆمه‌ر:
هه‌ر چۆنێک بێت سیاسه‌ته ناڕه‌واکانى حکومه‌تى ئێرانى فاکته‌رى جارێکى تر‌ى هه‌ستانه‌وه‌ى عه‌شیره‌تى مه‌نگور بوو تا ڕۆڵى شانازى پێکراوى خۆى ببینى و دژى چه‌وسانه‌وه‌ى نه ته‌وایه‌تى و ڕه‌گه‌ز په‌رستى ڕاپه‌ڕێت، مه‌لا خه‌لیل (1876 ? 1957) که ڕابه‌رایه‌تى ئه‌م هه‌ستانه‌وه‌یه‌ى کرد له گوندى (گۆڕ هۆمه‌ر) ى ناوچه‌ى سه‌رده‌شت له دایک بووه، هه‌ر له مندالێیه‌وه به مه‌به‌ستى به‌دیهینانى زانستى ئاینى ناوه‌نده ئاینییه به‌ناو بانگه‌کانى ئه‌و ساى کوردستان گه‌ڕاوه، ماوه‌یه‌ک ڕێبازى سۆفیگه‌رێى گرتبووه‌به‌ر مریدى شێخ (یوسف بورهان) ى نه‌خشبه‌ندى بووه، کابرایه‌کى زیره‌ک و تێگه‌شێوووش بووه، دیوه‌خانه‌که‌ى هه‌میشه پڕ میوان بوو، خوێندکارانى ئاینى له قوژبنه دوره‌کانى کوردستانه‌وه سه‌ریان لێده‌دا ، به جۆرێک ئه‌م میواندارێتییه زۆره‌ى نازناوى (پاشا) ى پىَ به خشیبوو(25). جگه له‌وه زۆر له پیاوه ئاینییه ناوداره‌کانى ئه‌و کاته‌ى کوردستان له‌سه‌رده‌ستى ئه‌و خوێندیان ته‌واو کردوه‌و بڕوانامه‌ى مه‌لایه‌تیان پىَ دراوه، وه‌ک (مه‌لا ئه‌حمه‌د تاژانى، قازى عه‌لى سه‌رده‌شتى، مه‌لا سه‌لامى کانکى و مه‌لا ڕه‌سوڵى زێوه‌یى) و هه‌ندێکى تر ، هه‌ر وه‌ها مه‌لا خه‌لیل حه‌زى به خزمه‌تى هه‌ژار و نه‌داران کردوه و به‌م ڕه‌فتاره‌شى خۆشه‌ویستى و ڕێزى خه‌ڵکى زیاتر بۆ خۆى ڕاکێشاوه (26).

هه‌ڵگیرساندنى ڕاپه‌ڕین: له زستانى ساڵى 1928 دا له کاتێک دا (سالار ئه‌شره‌ف) کاربه ده‌ستى حکومه‌تى ئێران له سابلاغ خه‌ڵکى ناوجه‌که‌ى له شوێنێک دابه ناوى (کانون ئه‌فسه‌ران) کۆ کرده‌وه، به زۆر بڕیارى پىَ داکه‌ندنى جلى کوردى و پىَ له به‌رکردنى جلى ئه‌وروپى و کڵاوى په‌هله‌وى به‌سه‌دا سه‌پاندن، مه‌لا خه‌لیل ناڕه‌زاییه‌کى تووندى به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره نیشان دا و بڕیارى دا عه‌شیره‌تى مه‌نگور بۆ دژایه‌تى ئه‌م بڕیاره ساز‌و ئاماده بکات، هه‌ر بۆیه داواى له خێزانه‌کانى مه‌نگور کرد که چی‌یان هه‌یه له خواردن و به‌رگ و چه‌ک کۆى که‌نه‌وه و دواتر ناوه‌ندێکى دامه‌زراند بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ى عه‌شیره‌ته‌کانى تر‌ى کوردستان بۆ ڕاپه‌ڕین و ناوى نا (ئیتحاد و ئیتفاق)، هه‌ر وه‌ها بانگهێشتى سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانى (گه‌وروک ، سه‌ر ده‌شت، نه‌علینى) کرد وه‌ک (فه‌قىَ عیسا و على ئاغا سوێناسى) و داواى لىَ کردن دژى حکومه‌ت بده‌نه پاڵى، بڕیاریشى دا که گوندى (حاجى مامیان) بکاته ناوه‌ندى ڕاپه‌ڕین و مه‌ڵبه‌ندى رێخستنى هێزه‌کانى(27)
له سه‌ره‌تادا مه‌لا خه‌لیل که‌وته په‌لاماردانى ده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانى حکومه‌ت و ناوه‌نده‌کانى جه‌ندرمه له ناوچه‌که‌دا و هێڵى ته‌ماسى نێوان شارى سابلاغ و سه‌رده‌شتى قرتاند، ڕاپه‌ڕیوه‌کان له ماوه‌یه‌کى کورت دا توانیان کۆنترۆڵى ناوچه‌کانى نێوان سابلاغ و سه‌رده‌شت بکه‌ن و زیانێکى گه‌وره‌یان گه‌یانده هێزه‌کانى حکومه‌ت و پاشه کشه‌یان پىَ کردن، له ڕاستى دا ته‌نینه‌وه‌ى ڕاپه‌ڕین بۆ ناوچه‌ى (نه‌غه‌ده و خانه) ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانى خسته دڵه ڕاوکىَ، چونکه حکومه‌ت هێزێکى ساز و ئاماده‌ى ئه‌و تۆى له سابلاغ دانه‌بوو به‌ره‌نگارى هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاپه‌ڕیوه‌کانى پىَ بکاته‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتداران به‌مه‌به‌ستى کز کردنى تاوى ڕاپه‌ڕین و نانه‌وه‌ى دوبه‌ره‌کى له ڕیزه‌کانیدا هه‌ستان به ئازاد کردنى هه‌ندێک له مه‌زنه‌کانى مه‌نگور له زیندانه‌کانى حکومه‌ت دا وه‌ک (هه‌مزه ئاغا و حه‌سه‌ن ئاغا) ، مه‌لا خه‌لیل گوىَى نه‌دایه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى حکومه‌ت و بڕیارى په‌لامارى شارى سابلاغى دا، حکومه‌تیش دواى پێزایننى ئه‌م خواسته‌ى مه‌لا خه‌لیل که‌وته ڕستنى تۆڕى پیلانێک، بۆ تیرۆر کردنى، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پیاوێکیان نارد به‌ناوى (سه‌ید عه‌بدوڵڵا) بۆ کوشتنى مه‌لا خه‌لیل، به‌ڵام پیلانه‌که ئاشکرابوو، سه‌ید عه‌بدوڵڵا گیراو له سه‌رده‌ستى یه‌کێک له مه‌نگوره‌کان که (سه‌ید خدرى کانى زه‌رد) ى بوو کوژرا(28)
دواى ئه‌م پیلانه مه‌لا خه‌لیل بڕیارى دا مه‌وداى ڕاپه‌ڕینه‌که‌ى فراوانتر بکات، هه‌ر بۆیه یه‌کێک له پیاوه باوه‌ڕ پێکراوه‌کانى خۆى نارد (کوێخا عه‌بدوڵڵا میراوه‌یى) بۆ لاى (عه‌باسى مه‌حموود ئاغاى) سه‌رۆک عه‌شیره‌تى پشده‌ر له کوردستانى باشوور داواى یارمه‌تى و به‌شداریکردنى ڕاپه‌ڕینه‌که‌ى لێکردن، عه‌باس ئاغا له وه‌ڵامى ئه‌م داواکارییه‌دا ووتبووى: ئێمه ئێستا که ناتوانین هیج به‌شدارى و یارمه‌تییه‌کى راسته‌وخۆتان بکه‌ین چونکه کاربه‌ده‌ستانى ئێنگلیزو حوکومه‌تى عێراق ڕىَى کارێکى واناده‌ن به‌ڵام لێنان ڕوون بێت ئه‌گه‌ر ئاگرى ڕاپه‌رین هه‌موو کوردستانى ڕۆژهه‌ڵات بگرێته‌وه ئه‌وسا ئێمه‌ش دێینه ڕیزه‌وه، ئه‌وه‌ى ئێستا بتوانین بۆ تانى بکه‌ین ته‌نها ئه‌وه‌یه خوانه‌کا ئه‌گه‌ر ڕاپه‌رین شکستى خوارد ڕیگاى پاشه‌کشه‌تان بۆ دابین بکه‌ین(29)
هه‌ر وه‌ها ده‌ووترێت که مه‌لا خه‌لیل به هیواى به ده‌ستهێنانى هاریکارى و پشتگیرى په‌یوه‌ندى به (شێخ مه‌حموودى به‌رزنجى) شه‌وه کردوه، به‌ڵام شێخ له به‌ربارو دۆخى خراپى و که‌متَوانایى له‌و ده‌مه‌دا نه‌یپه‌رژاوه‌ته سه‌ر پێشکه‌ش کردنى هیج هاوکاریه‌ک(30).
به‌هه‌ر حاڵ مه‌لا خه‌لیل بڕیاریدا که له په‌لاماردانى سابلاغ دوانه‌که‌ێت، بۆ ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌کانى خۆى کۆ کرده‌وه و ده‌ستێکى پێداهێنان له سه‌ره‌تاى کانونى یه‌که‌مى ساڵى 1929 دا له سىَ قۆڵه‌وه (قازى ئاوا، نه‌درى و لاچین، تاوپڕانى) په‌لامارى شاره‌که‌ى دا، چه‌ند پێکدادنێکى خوێناوى له نێوان هێرشبه‌ران و هێزه‌کانى حکومه‌ت دا قه‌وما، هێزه ئێرانییه‌کان له ژێر فه‌رمانده‌یى (ئه‌میر خوازاعى) دا بوون، له ئاکامى ئه‌م پێکدادانه دا ژماره‌یه‌کى زۆر له هه‌ردوو لاکوژرا که له نێوانیان فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى جه‌ندرومه‌ى سابلاغ (ئیسماعیل ئاغاى قه‌ڵا بیگى) بوو (31)، هه‌ر چه‌نده سواره هێرشیه‌ره‌کانى مه‌نگور ئازایه‌تیه‌کى که‌م وێنه‌یان نیشان دا به‌ڵام شاره‌که‌یان بۆنه‌گیراو ئابڵۆقه‌که‌یان شکاند‌و پاشه‌کشه‌یان کرد، بىَ گومان سه‌رماو سۆڵه‌ى زستان و بىَ ئازووقه‌یى و سروشت و پێکهاته‌ى نانیزامیانه‌ى ڕاپه‌ڕیوه‌کان رۆڵى خۆى له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بینى.
دواى ئه‌و ڕووداوانه ئه‌نجومه‌نى به‌رزى ئێرانى به په‌له داواى (عه‌لى به‌گ) نوێنه‌رى حکومه‌تیان له شارى سابلاغ کرد، عه‌لىبه‌گ که چووه تاران چاوى به ڕه‌زاشا که‌وت، و شا ده‌رباره‌ى هۆکاره‌کانى ڕاپه‌ڕین له گه‌ڵى دووا، عه‌لى به‌گ له قسه‌کانیدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و بڕیاره‌ى حکومه‌ت له لایه‌ک و ڕه‌فتاره تووند‌و تیژه‌کانى ئه‌میر خوازاعى له لایه‌کى تره‌وه فاکته‌رى سه‌ره‌کى ڕاپه‌ڕینه‌که‌ن، ڕه‌زا شا داواى له عه‌لى به‌گ کرد که هه‌موو هه‌وڵى خۆى بخاته گه‌ڕ نه‌وه‌کا عه‌شیره‌ته گه‌وره‌کانى کوردستانى وه‌ک (مامش، دیبوکرى) هتد بچینه پاڵ ڕاپه‌ڕینه‌که، هه‌ر وه‌ها ئامۆژگاریشى کرد که سیاسه‌تێکى نه‌رم به رامبه‌ر ئه‌و عه‌شیره‌تانه بگرێته به‌روده‌مى سه‌رۆکه‌کانیان چه‌ورکات، هه‌وڵى خێراش بۆ دامرکاندنه‌وه‌ى ڕاپه‌رینى مه‌نگوره‌کان بدات(32)شکستى راپه‌ڕین:
به‌م شێوه‌یه هه‌ر دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى عه‌لى به‌گ له تاران، که‌وته په‌یوه‌ندیکردن به ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته کوردانه‌ى که سه‌ر به حکومه‌ت بوون و دژایه‌تیان له گه‌ڵ مه‌نگوردا هه‌بوو، وه‌ک (قه‌ره‌نى ئاغاى مامش و ئه‌سعه‌د ئاغاى دیبوکرى) ، به هۆى ئه‌مانه‌وه توانى نزیکترین پالپشتى مه‌لا خه‌لیل که (بایز ئاغا) بوو، رازى بکات بداته پاڵ حکومه‌ت.
ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى که بایز ئاغا چاوپێکه‌وتنێکى له گوندى (ئامید) له گه‌ڵ ئه‌میر خوزاعى دا سازدا و زانیارییه‌کى زۆریشى له سه‌ر توانا و ژماره و شوێنى ڕاپه‌ڕیوه‌کان پێدا . ئه‌م هه‌لۆیسته‌ى بایز ئاغا و پاشه‌کشه‌ى لایه‌نگره‌کانى له ڕاپه‌ڕین خزمه‌تێکى گه‌وره‌ى به ئامانجه‌کانى حکومه‌ت کرد، ئه‌و حکومه‌ته‌ى که له به‌رواى (10) ى کانونى یه‌که‌مى ساڵى 1929 دا به‌یاننامه‌یه‌کى به ژماره (4887) ده‌کرد، که تیایدا لێ‌خۆش بوونى خۆى بۆ ئه‌وانه ڕاگه‌یاند که سه‌نگه‌رى به‌رگرى به جىَ ده‌هێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێن و جێگه‌کانیان و ژیانى ئاسایى خۆیان ده‌به‌نه سه‌ر، هه‌ر وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى تووند‌و تیژیشى ئاراسته‌ى ئه‌وانه کردبوو که به‌رده‌وام ده‌بن له سه‌ر به گژدا چونه‌وه‌ى فه‌رمانه‌کانى حکومه‌ت و سه‌ر بۆ ده‌وڵه‌ت شۆڕناکه‌ن، به‌یاننامه‌که ماوه‌یه‌کى که‌مى دانابوو که تیایدا ڕاپه‌ڕیوه‌کان به خۆیاندا بچنه‌وه‌و بڕیارى خۆیانى لێبده‌ن(33)

ئه‌م به‌یاننامه‌یه کارێکى نێگه‌تیڤى کرده سه‌ر ریزى راپه‌ڕیوه‌کان و به شێکیان سه‌نگه‌ریان چۆل کرد، حکومه‌تیش هێزێکى چوار هه‌زار (4000) که‌سى نارده سابلاغ و (سه‌رهه‌نگ حه‌سه‌ن موقه‌ده‌مى ناسراو به زه‌فه‌ر ئه‌لده‌وله) ى له شوێنى ئه‌میر خوازاعى کرده لێپرسراوى گشتى ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ر کوتکردنى ڕاپه‌ڕینى مه‌نگورایه‌تى(34)
هه‌ر به‌گه‌یشتنى زه‌فه‌ر ئه‌لده‌وله بۆ سابلاغ به‌یاننامه‌یه‌کى له ئادارى 1929 به ژماره (3119) بڵاو کرده‌وه تێیدا هاتبوو که ناوچه‌ى مه‌نگورایه‌تى به هۆى خراپى سه‌رۆکه‌کانییه‌وه تووشى به‌ره‌ڵایى و ئاژاوه بووه، مه‌نگوره‌کان پیۆیسته له ماوه‌ى پێنج ڕۆژى داهاتوودا سه‌رۆکێکى تازه هه‌ڵبژێرن و سه‌ر بۆ داواکارییه‌کانى حکومه‌ت دانه‌وێنن، له گه‌ڵ ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌و هێزه‌کانى حکومه‌ت که‌وتنه جموجۆڵ، بۆ یه‌که‌م جار هێزى ئاسمانى ئێرانى هێرشى و ێرانکارییانه‌ى کرده سه‌ر ماڵ و حاڵى مه‌نگووریان و زه‌ره‌رو زیانێکى زۆرى بىَ گه‌یاندن و ژماره‌یه‌کى زۆریشى لىَ کوشتن، ئه‌م په‌لاماردانه هه‌ڕه‌مه‌کیه‌ى فڕۆکه ئێرانییه‌کان، خێزانه‌کانى مه‌نگورى نا چار کرد تا کێلگه و له‌وه ڕگاکانیان جىَ بهێڵن و به مه‌به‌ستى خۆپارێزى ڕوو له چیا نزیکه‌کان بکه‌ن(35)،

له لایه‌کى تره‌وه حکومه‌ت هانى هه‌ندىَ عه‌شیره‌تى دژ به مه‌نگوریه‌کانى دا که ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ن و بکه‌ونه تاڵانى مه‌نگوره‌کان، ئه‌مه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى مه‌نگوره‌کان شوێنه سه‌خته‌کانیان چۆڵ که‌ن و به مه‌به‌ستى به‌رگرى له ماڵ و حالێان له گه‌ڵ ئه‌و عه‌شیره‌تانه‌و هێزه سه‌ربازییه‌کانى حکومه‌ت بکه‌ونه شه‌ڕى ده‌سته‌و یه‌خه‌ىنا به‌رامبه‌ره‌وه که تیێدا باڵا ده‌ستى هێزه‌کانى حکومه‌ت به ئاسانى هه‌ستى پێده کرا جا چ له ڕووى ژماره‌وه یا خود جۆرى چه‌ک و دیسپلین دا، بىَ گومان ئه‌م شه‌ڕه که له ناوچه‌ى (کوێستانى بۆ گه‌ینوه‌یى) قه‌وما چاره نووسى ڕاپه‌ڕینى مه‌نگورایه‌تى دیارى کرد که ئاکامه‌که‌ى به دامرکاندنه‌وه‌ى ئه‌و راپه‌ڕینه‌و شکستى کۆتایهات، هه‌ر چه‌نده ڕاپه‌ڕیوه‌کان زۆر ئازایانه ده‌جه‌نگان به‌ڵام له ژێر هێرشى به‌رده‌وامى سوپا‌و جاشداو په‌لامارو بوردومانى تۆپ و فڕۆکه خۆیان پێڕانه گیراو به‌ره‌و سه‌رده‌شت له پردى (قه‌ڵا تاسیانه‌وه) پاشه کشه‌یان کرد(36)
هێزه‌کانى حکومه‌ت ده‌رفه‌تى ڕاپه‌ڕیوه شکستخواردووه‌کانیان نه‌دا تا هێزێکیان پیا بێته‌وه و ڕاسته‌و خۆ به‌ره‌و سه‌ر ده‌شت که‌وتنه ڕىَ و گرتیان، مه‌لا خه‌لیل له ژێر فشارى هێزه‌کانى ئێران دا سنورى به‌زاندو هاته خاکى عێراقه‌وه(37)، به‌م جۆره ڕاپه‌ڕینه‌که کۆتایهات له ڕىَى تووند‌و تیژییه‌کى که‌م وێنه له لایه‌ن حکومه‌تى ئێرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سه‌رئێشه‌ى که ڕاپه‌ڕینه‌که بۆ حکومه‌تى دروستکرد واى له ده‌سه‌ڵاتداران کرد که له پیاده‌کردنى بڕیارى قه‌ده‌غه کردنى پۆشینى جل و به‌رگى میللى له برێتى به‌رگى ئه‌وروپى و کڵاوى هه‌ندێک چاوپۆشى بکه‌ن به تایبه‌تى له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌کان و ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر سایه‌ى عه‌شیره‌ته کوردییه مه‌زنه‌کاندا بوون
ده‌ر ئه‌نجام::
دواى نمایشکردنى ئه‌و ڕووداوه مێژوویانه‌ى باسکران ده‌گه‌ینه چه‌ند ڕاستییه‌ک که ده‌توانرێت له‌م ده‌ر ئه‌نجامه‌دا به‌و شیوه‌یه‌ى خواره‌وه بدرکێنرێت:-
3 دامه‌زراندنى ڕ‌ژێمى شاهه‌نشاهى په‌هله‌وى له ئێران و هه‌وڵدانى ڕه‌زا شا بۆ چه‌سپاندنى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌ندى و مودێرن کردن و به‌ڕۆژ ئاوایى کردنى کۆمه‌ڵگاى ئێرانى به قازانجى ده‌وڵه‌ت و ده‌سته‌یه‌کى تایبه‌ت کۆتایهات و خێر‌و خۆشى بۆ زۆرینه‌ى کۆمه‌ڵگا نه‌هێنایه‌دى، به‌تایبه‌تى نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته نه فارسه‌کانى ئێران، ئه‌وانه‌ى که‌وتبوونه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى تواندنه‌وه له نیۆ نه‌ته‌وه‌ى سه‌ر ده‌ست دا و هه‌موو کاردانه‌وه‌یه‌کیان دژى ئه‌م هه‌وڵه به تووندى سه‌ر کوتده‌کرا.
4 ده‌ر کردنى بڕیارى قه‌ده‌غه کردنى پۆشینى جل و به‌رگى میللى له لایه‌ن حکومه‌تى ئێرانه‌وه ساڵى 1928 ز، دروست وه‌ک بڕیارێکى ناڕه‌وا ده‌هاته به‌ر چاو ، چونکه ده‌رکردنى ئه‌م بڕیاره‌و شێوازى پیاده‌کردنیشى له سه‌ر بنه‌مایه‌کى زانستیانه و له به‌ر چاوگرتنى
به رژه‌وه‌ندیه‌کانى گه‌لانى ئێرانى نه هاتبووه گۆڕىَ، به تایبه‌تى ڕه‌وشى کۆمه‌ڵایه‌تى گه‌لانى ئێران و زۆرینه‌ى موسوڵمانى دانیشتوان و جیاوازى نه‌ته‌وه‌یى له وڵات دا.
10 قه‌ده‌غه کردنى جل و به‌رگى کوردى له کوردستان له لایه حکومه‌ته‌وه به ئامانجى ڕیفۆرمى کۆمه‌ڵاتى و پێشیکه‌وتنى دانێشتوان نه‌بوو، به‌ڵکو له دیدێکى شۆڤێنستانه‌نه‌وه سه‌ر چاوه‌ى گرتبوو که ئامانجى له ناو بردنى ڕوخسارى کوردانه‌ى خه‌ڵکى کوردستان بوو، هه‌ر وه‌ها چه‌سپاندنى ئه‌م بڕیاره له کوردستان و ئه‌و شێوازه‌ى پىَى به‌دیهات، زۆر دارى وچه‌وساندنه‌وه‌ى نه‌ته‌وایه‌تىقوڵتر کردوه‌هه‌ربۆیه‌کاردانه‌وه‌ىبڕیاره‌که‌وپیاده‌کردنى له کوردستان له ناو چه‌کانى تر‌ى ئێران تووند‌و تیژتر بوو که خۆى له ڕاپه‌ڕینى ناوچه‌ى مه‌نگورایه‌تى ده‌بینییه‌وه.

سه‌ر چاوه و په‌راوێزکان:-
1-بۆ زیاتر بڕوانه:
پیتر آورى، تڕریخ معاێر ڕیران. ڕز تڕسیس سلسله‌ى پهلوى تا کودتاى 28 مرداد 1332، ترجمه: محمد رفیعى مهر آبادی، جلد دوم، تهران، عگائى ، 1367ش.
2-جهاد ێالح العمر و ڕسعد محمد زیدان، ڕیران فی عهد رچا شاه پهلوى، بغداد، 19990، ێ 31.
3-کمال مڤهر ڕحمد (دکتور)، دراسات فی تڕریخ ایران الحدیپ والمعاێر، بغداد، 1985 ێ 176 ? 177.
4-جورج لنشوڤسکى، الشرق الڕوسگ فی الشۆون العالمیه، ترجمه: جعفر الخیاگ، الگبعه الاولى، بغداد، 1964، ێ231.
5-جهاد . . . ، سه‌ر چاوه‌ى پێشین، ل 31.
6-هه‌مان سه‌ر چاوه، ل 31.
7-جه‌مال نه‌به‌ز، بیرى نه‌ته‌وه‌یى کوردى نه بیرى قه‌ومیه‌تى ڕۆژ هه‌ڵاتى وه نه‌بیرى ناسیونالیزمى ڕۆژ ئاوایىیه، له بڵاو کراوه‌کانى ڕیخراوى خوێندکارانى سوسیالستى له ئه‌وروپا(SOKSE) ، لقى سوید، ستوکهولم، 1984، ل 47.
8-وه‌رگیراوه له:
محمد عبد الغنى السعودی، ایران دراسه فی جژور الێراع، بغداد، لات، ێ ێ 7-8.
9-ابراهیم خلیل ڕحمد (دکتور) و خلیل على مراد (دکتور)، ایران و ترکیا. دراسه فی التڕریخ الحدیپ و المعاێر، وزاره التعلیم العالی والبحپ العلمی، جامعه الموێل، 1992، ێ 135.
10-حسین مکى، تڕریخ بیست سالهء ایران، جلد پنجم، تهران، 1354 ش ، ێ 70.
11-حسین فردوست، ڤهور و سقوگ سلگنت پهلوى ، خاگرت ار تشبد سابق، جلد ڕول، چاپ دوم، تهران، 1370 ش، ێ 69.
12-هه‌مان سه‌ر چاوه ، ل 69.ئه‌م ڕاپه‌ڕینه به ڕاِپه‌ڕینى (گوهر شاد) یش ناو ده‌برێت ، بڕوانه:-
سینا واحد ، قیام گوهر شاد، وزارت ڕرشاد ڕسلامى، تهران، 1361 ش، ل 47 به‌ره‌و سه‌ر.
13-عه‌بدو ڕه‌حمان شه‌ره‌فکه‌ندى، هه‌ژار ، چێشتى مجێو‌ر، ئاماده‌کردن و سه‌ر په‌رشتى چاپ:
خانى شه‌ره‌فکه‌ندى، چاپى یه‌که‌م، پاریس ، 1997، ل 19.

14-هه‌مان سه‌ر چاوه ، ل 55.
15-محمد رۆوف توکلى ، کردستان . جغرافیا و تڕریخ بانه، چاپ دوم، 1363 ش، ێ 189.
16-جه‌وادى قازى (دکتور) ، مه‌نگور، گۆڤارى سروه، انتشاراتى سه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبى، ژماره 18، سالى 3، به‌فرانبار، 1366 ش، ل 32.
17-هه‌مان سه‌لر چاوه، ل 33.
18-هینرى فیڵد، مردم شناسى ایران، ترجمه‌ء: د. عبد الله فریاد، تهران ، انتشارات ابن سینا، 1343 ش، ێ 807.
19-مسعود کیهان، جغرافیاى مفێل ایران، جلد دوم، تهران، چاپخانه‌ء مجلس، 1311 ش، ێ 109.
20-بڕوانه:
سید عبد الله ێمدی، منڤومهء کردى حمزه آغاى مه‌نگور، ترجمه: سید محمد ێمدی، پلى کوپى، مهاباد ، 1364 ش.
21-جه‌وادى قازی، سه‌ر چاوه‌ى پێشین، ل 35؛ ێالح محمد ڕمین، کورد‌و عه‌جه‌م. مێژووى سیاسى کورده‌کانى ئێران، چاپى یه‌که‌م ، به‌غدا، 1993.
22-بۆ زیاتر ده‌رباره‌ى ئه‌م ڕاپه‌ڕینه:
جه‌لیلى جه‌لیل، ڕاپه‌ڕینى کورده‌کان ساڵىَ 1880، وه‌رگێڕانى: د. کاوس قه‌فتان، به‌غداد، 1987.
23-سعید بدل، تاریخچه‌ء جنبشهایى میلى کرد ڕز قرن نوزدهم تاپایان جنگک جهانى دوم، انتشارات تبلیغات کمیته‌ء مرکزى (حدکا)، آبان 1357 ش، ێ ێ 17 ? 18.
24-وه‌رگیراوه له په‌راوێزى:
کریس کۆچیرا، مێژووى کورد له سه‌ده‌ى (19 ? 20) دا، وه‌رگێرانى : محمد ڕه‌یانى، چاپى دووه‌م، چاپخانه‌ى ێدف تاران، 1369 ش، ل 100.
25-محمود ڕحمد محمد، مێژووى هۆزى بلباس له کۆنه‌وه تا ئه‌مڕو، به‌رگى یه‌که‌م، سلێمانى، 1989، ل 264 .
26-ابراهیم ڕفحمی، قیام ملا خلیل و رد فرمان رچا خان، چاپ ڕول ، تهران، انتشارات محمدى، تابستان 1368 ش، ێ 8.
27-هه‌مان سه‌ر چاوه، ل 9.
28-محمود،سه‌رچاوه‌ى پێشین، ل 248.
29-هه‌مان سه‌ر چاوه، ل 249.
30-هه‌مان سه‌ر چاوه، ل 250.
31-ابراهیم ، سه‌ر چاوه‌ى پێشین، ل 22.
32-هه‌مان سه‌ر چاوه، ل 26.
33-هه‌مان سه‌ر چاوه، ل 27.
34-هه‌مان سه‌ر چاوه، ل ل 28 ? 34.
35-هه‌مان سه‌ر چاوه ، ل 35.
36-هه‌مان سه‌ر چاوه، ل 36.
37-محمود ، سه‌ر چاوه‌ى پێشین ، ل 249.
سه‌ڕچاوه: کوردستان پۆست